كه‌ركوك به‌هۆی خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه پرۆسه‌ی ته‌عریبكردن به‌رده‌وامه
ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕاگەیاند: ” لە دوای ڕووداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەر، حكوومەتی عێراق لە چوارچێوەی پڕۆسەی عەرەباندندا بە ھەموو شێوەیەك دژایەتیی پڕۆسەی خوێندنی كوردی دەكات لە كەركووك و، سەرجەم رێكخراوە پیشەییەكانی كەركووكیان داخستوون، تەنیا یەكێتی مامۆستایانی كوردستان نەبێت كە سوورە لەسەر ئەوەی لە كەركووك بمێنێتەوە”.
هه‌وه‌رها ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی ده‌ڵێت:” لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار كەسانێك بە ناوی سەندیكای بەغداوە چوونەتە سەر بارەگای ئێمە بە پاڵپشتیی پارێزگاری ناشەرعیی كەركووك، بۆ ئەوەی دەریان بكەن و بیناكە داگیر بكەن، بۆیە لقێكیان دروست كردووە و دەیانەوێت دەرمان بكەن، ئێمەیش بە ھەموو شێوەیەك پێداگری دەكەین كە چۆڵی نەكەین، بەڵام ئەوانیش بە ھەموو شێوەیەك گوشارمان لەسەر دروست دەكەن”.
سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ده‌شڵێت: “ئێمە رێكخراوێكی پیشەیین و خزمەتی مامۆستایان دەكەین، بەڵام ئەوان دەیانەوێت لە كەركووك ھیچ ناسنامەیەكی كوردی نەمێنێت ،دەزانن كە ئێمە ئەو بارەگایە چۆڵ ناكەین، ئێستا بەنیازن لە رێگەی پارێزگاری ناشەرعیی كەركووكەوە سكاڵا لەسەر ئێمە تۆمار بكەن و بەزۆر بارەگاكەمان پێ چۆڵ بكەن، بۆیە بە ھەموو شێوەیەك ھەڕەشە دەكەن بۆ ئەوەی لەو شارە دەرمان بكەن”.
له‌پاش ڕووداوه‌كانى خیانه‌تی ڕه‌شی ۱٦ـى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷ و هاتنى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی و هێزه ئێرانیه‌كان بۆ سنوورى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان،كه‌ركوك كه‌وته ژێرده‌ستى میلیشیای حه‌شدى شه‌عبی وهێزه‌كانی ئێرانی له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان ته‌عریبكردن به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه پێمهاته‌كانی تر له زیادبووندایه.