به‌رپرسێكی هه‌رێم: دانانی خاڵی گومڕگی له ناوچه داگیركراوه‌كانی كه‌ركووك نایاسییه حكومه‌تی عێراقمان لێی ئاگاداركردۆته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌ت عێراق له ناوچه داگیركراوه‌كانی كه‌ركووك چه‌ند خالێكی گومرگی به ئاراسته‌ی رێگاكانی نێوان كه‌ركووك – هه‌ولێر و كه‌ركووك – سلێمانی كردنه‌وه, به‌رپرسێكی یه‌كێتی هاورده‌و ناردنكارانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، دانانی خاڵی گومركی له نێوان عێراق و شاره‌كانی هه‌رێم كارێكی نایاساییه‌و بۆته مایه‌ی نیگه‌رانی بازرگانانی هه‌رێم، ده‌شڵێت “ئه‌م كاره‌ی حكومه‌تی عیراق ده‌بێته هۆی بارگرانی بۆ سه‌ر شانی هاووڵاتیان و هاوكات لاوازكردنی جوڵه‌ی بازرگانی له‌نێوان هه‌ردولا”.
به‌ختیار ئه‌حمه‌د به‌رپرسی راگه‌یاندنی یه‌كێتی هاورده‌و ناردنكارانی كوردستان رایگه‌یاند، دانانی خاڵی گومركی له نێوان كه‌ركوك و شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی، بازرگانانی هه‌رێمی نیگه‌ران كردوه‌و بۆ لابردنی ئه‌م خاڵه گومركیانه، داوا له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی عیراق كراوه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌رێنی نه‌بووه.
ئه‌و به‌ر پرسه‌ی یه‌كێتی هاورده‌و ناردنكارانی كوردستان گوتیشی:” به‌پێی یاسا گومركیه‌كان، نابێت له نێوان عیراق و پارێزگاكانی هه‌رێمدا خاڵی گومركی هه‌بێت، به‌ڵكو ده‌بێت له‌سنوره‌كانی وڵات‌دا دابنرێن نه‌ك له‌ناوخۆی عیراقدا.