مه‌سعود حه‌یده‌ر: پرۆژه‌ی یاسای بودجه‌ی 2019ی عێراق پێشێلكردنی ده‌ستوری تێدایه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2019 له‌ لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ ئاماده‌كراو درایه‌ په‌رله‌مان, په‌رله‌مانتارێكی لیژنه‌ی دارایی خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاشكرایده‌كات، پرۆژه‌ی یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2019 پێشێلكردنی ده‌ستوری عێراقی تێدایه‌و چه‌ند به‌ربه‌ستێكی سیاسی تێدا دانراوه‌ بۆ دروستكردنی كێشه‌ی سیاسی له‌ نێوان ھه‌رێم و به‌غدا.

مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی خولی پێشووتری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیویه‌تی: “پرۆژه‌ی یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2019 پێشێلكردنی ده‌ستوری عێراقی تێدایه‌و پێشێلكاری یاسایی تێدایه‌و حكومه‌تی به‌كاربه‌ر چه‌ند به‌ربه‌ستێكی سیاسی تێدا داناوه‌ بۆ دروستكردنی كێشه‌ی سیاسی نێوان ھه‌رێم و به‌غداد”.

ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌، پشكی ھه‌رێمی كوردستان دانراوه‌ به‌ 12.67% خه‌رجییه‌ سیادییه‌كان زیاتره‌ به‌راورد به‌ ساڵی 2018 پێویسته‌ په‌رله‌مان پرۆژه‌ یاساكه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت و حكومه‌تی “عادل عه‌بدولمه‌هدی” له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رنامه‌ی حكومه‌تی نوێ پرۆژه‌ یاساكه‌ ئاماده‌ بكات.

Back to top button