له‌ سلێمانی به‌ ناوی ئاسایش و گه‌ڕان به‌دوای مادده‌ی هۆشبه‌ر باندێك دزی له‌ چه‌ند ماڵێك ده‌كه‌ن

 

دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند تاوانێكی كوشتن و دزی له‌ شاری سلێمانی روویاندا, به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ باره‌ی رووداوه‌كان روونكردنه‌وه‌ی دا هه‌روه‌ها له‌ پرێس كۆنفراسێكدا, چەند کار و چالاکییەکی ڕۆژانی ڕابردووی پۆلیسی پارێزگاکەی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە 10/10/2018، ئاسۆ تەھا، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕای گەیاند: “باندێکی دزییان لە سلێمانی دەستگیر کردووە، کە لە چوار کەس پێکھاتوون و بە جلوبەرگی ئاسایش و بەناوی گەڕان بەدوای مادەی ھۆشبەردا چوونەتە سەر ماڵان و دزییان لێ کردوون”.

ئاماژەی بەوەش دا: “دوای ئەوەی باندێکی دوو کەسی بە رەگەز عەرەب، لە شارەکانی واست و تکریت لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق ھەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵان، بڕێکی زۆر پارەیان دزیوە، دواتر ھاتوونەتە سنووری پارێزگای سلێمانی و لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیر کراون”.

بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی باسی لەوەش کرد، کە ئۆتلۆمبێلێکی تۆیۆتا لاندکرووزەر لە پارێزگای دیالە دزراوە و ھێنراوەتە سنووری پارێزگای سلێمانی، توانیویانە لەلایەن ھێزەکانیانەوە ئۆتۆمبێلەکە بدۆزنەوە و شۆفێرەکەی دەستگیر بکەن و دەست بەسەر دەمانچەکەیدا بگرن.

دەشڵێت: “کاتژمێر 9 و 20 خولەکی شەوی ڕابردوو، لە ناوچەی سیتەک رووداوێکی کوشتن رووی دا و ھێزەکانمان توانیویانە کاتژمێر 10 و 20 خولە بکوژەکە دەستگیر بکەن”.

ئاسۆ تەھا ڕوونیشکی کردەوە کە لە ماوەی 10 رۆژی سەرەتای ئەم مانگەدا، دەست بەسەر 39 چەکی جۆراوجۆردا گیراوە، کە کاری ئاژاوەگێڕییان پێ کراوە

Back to top button