هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی هه‌لیانكوتاوه‌ته سه‌ر باره‌گای لقی كه‌ركووكی یه‌كێتی مامۆستایان داوای چۆلكردنی باره‌گاكه‌یان كردووه
دوای خیانه‌تی16ـی ئۆۆكتۆبه‌ر كه كه‌ركووك و به‌شێك له خاكی كوردستان به هاوكاری گرووپی خیانه‌تكاری یه‌كێتی له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و سوپای پاسداران داگیركرا, ئه‌م شاره له زێر فه‌رمانی سه‌ربازی رووبه‌رووی ته‌عریب بووه‌وه‌ته‌وه به جۆرێك هه‌زاران ماڵ له ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق هێنراونه‌ته شاره‌كه, هه‌روه‌ها پرۆسه‌ی وه‌ده‌رنانی كورد و لابردنی مۆركی كودی به رووحساری شاره‌كه به‌رده‌وامه.
به پێی زانیاریه‌كانی خواكوڕك ئه‌مڕۆ هێزێكی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی به فه‌رمانی پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووك هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر باره‌گای لقی كه‌ركووكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان و داوای چۆڵكردنی بینای باره‌گاكه‌یان كرد.
شایه‌تی بیرخستنه‌وه‌یه كه هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گای لقی كه‌ركووكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، له كاتێكدایه، ساڵوه‌گه‌ڕی رووداوه‌كانی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر نزیك ده‌بێته‌وه، كه به هۆیه‌وه شاری كه‌ركووك له لایه‌ن حه‌شد و سوپای عێراق داگیر كرا و میلیشیا توركمانی و عه‌ره‌بییه‌كان هه‌ڵمه‌تێكی فراوانیان بۆ سڕینه‌وه‌ی مۆركی كوردی شاره‌كه ده‌ستپێكرد.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، له چه‌ند رۆژی رابردوودا، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له خاڵی گومرگییه‌كانی كه‌ركووك، رێگه‌یان به به‌رپرسانی خوێندنی كوردیی له كه‌ركووك نه‌داوه، پرۆگرامه‌كانی خوێندنی كوردیی ببه‌نه شاره‌كه بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر منداڵانی كورد له قوتابخانه كوردییه‌كان دابه‌شی بكه‌ن.