شوان داودی: نزیك پردێ و چه‌مچه‌ماڵ سنوری كوردستانه نه‌ك حه‌مرین, له كه‌ركووك تفه‌نگ حوكم ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی كه‌ركووك به هۆی خیانه‌تی یه‌كێتی له 16ـی ئۆكتۆبه‌ر له لایه‌ن سوپای پسداران و حه‌شدی شه‌عبی داگیركرا, ئه‌ندامێكی گرووپی خیانه‌تكاری یه‌كێتی و ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق له سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتی ده‌لێت:” “وازمان لەکەرکوک هێناوە”.
شوان داودی ئه‌ندامی پێشووی یه‌كێتی له عێراق و به‌شداری خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر, به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه:” دوای 16ـی ئۆكتۆبه‌ر پێی وایە رۆژانە کوردی ئەو شارە باجەکەی دەدەن، “کەرکوک سێ قۆناغی بەخۆوە دیوە، سەردەمی هاوپەیمانان، دەسەڵاتی زۆرینە لای کورد بووە، سەردەمی داعش کورد بەهۆی پێشمەرگەوە دەسەڵاتی رەهای هەبووە، لە دوای 16ـی ئۆكتبه‌ر دەسەڵات لای حکومەتی عێراقییە، لە هەموو قۆناغەکان پێکهاتەیەک لەو شارە بەدەستی لایەکیتر چەوساوەتەوە، بەردەوام ئەو شارە تفەنگ حوکمی کردووە.”
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق ده‌شڵێت:” کاتێ گومرکی رەسمی حکومەتی عێڕاقی هێنرایەوە سەر چیمەن بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی و گوندی کەلهوڕ بۆ سنوری هەولێر، ئەوە سنوورەکەیە، نەوەکو شاخی حەمرین.خەڵکی کەرکوک یەک کیلۆ تەماتە لە هەولێر یان سلێمانییەوە بهێنن بۆ کەرکوک دەبێت گومرگ بدەن، حسابی سنووری نێودەوڵەتی بۆ کراوە و جیا کراوەتەوە.
شایه‌نی باسه, شوان داودی یه‌كێكه له ئه‌ندامه خیانه‌تكاره‌كانی نێو گرووپی خیانه‌تی یه‌كێتی, چه‌ند رۆژێك به‌ر له داگیر كردنی كه‌ركووك له گه‌ڵ سوپای پاسداران و حه‌شدی شه‌عبی كۆبووه‌ته‌وه.