به‌ریتانیا وه‌زیرێك بۆ پرسی خۆ كوشتن دیارده‌كات
له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی دیارده‌ی خۆ كوشتن له ئه‌وروپا و جیهان به گشتی,ه‌بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆیدا، به‌ریتانیا یه‌كه‌م وه‌زیری تایبه‌ت به پرسی خۆكوشتنی ده‌ستنیشان كرد.
تیریزا مای، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ رێگرتن له خوكوشتن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه له وڵاته‌كه‌یدا، وه‌زیرێكی بۆ ئه‌و پرسه ده‌ستنیشان كرد.
مای جاكی دویل، وه‌ك یه‌كه‌م وه‌زیری تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پرسی خۆكوشتن ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
ئه‌م بڕیاره‌ی تیریزا مای له كاتێكدایه، نوێنه‌رانی په‌نجا وڵاتی جیهان له كۆنگره‌یه‌كی ته‌ندرووستی له باره‌ی ته‌ندرووستی عه‌قڵییه‌وه له له‌نده‌ن كۆده‌بنه‌وه.
حكومه‌تی به‌ریتانیا، 2 ملیۆن و 400 هه‌زار دۆلاری ته‌رخانكردووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دیارده‌ی خۆكوشتن و ئه‌و بڕه پاره‌یه له رێی كۆمه‌ڵه‌ی ساماریتانسی خێرخوازییه‌وه ته‌رخان ده‌كرێت بۆ دانانی هێڵێكی گه‌رمی خزمه‌تگوزاری تایبه‌ت به رێنمایی.
هه‌موو ساڵێك له به‌ریتانیا 4 هه‌زار و 500 كه‌س به هۆكار و شێوازی جیاجیا خۆیان ده‌كوژن.
سه‌رچاوه: سكای نیوز