36 هه‌زار كه‌س داوایان پێشكه‌ش كردووه‌ بۆ بوون به‌ وه‌زیر

دوای ئه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ پێكێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق راسپێردرا, وه‌ك داێنانێك له‌ كاری سیاسیی بڕیاریدا كه‌ له‌ رێگای پێشكه‌شكردنی سیڤی حكومه‌تێكی ته‌كنۆكرات پێكبهێنێت, له‌ دوای ته‌نها نۆ رۆژ له‌ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای پێشكه‌شكردنی داواكاری نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی، ئامارێكی له‌ باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ سیڤییان پێشكه‌شكردووه‌ بۆ پۆسته‌ وه‌زارییه‌كان.

له‌ یه‌كه‌م رۆژی واده‌ی پێشكه‌شكردنی سیڤی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاری له‌ حكومه‌تی عێراقدا، 36 هه‌زار و شه‌ش كه‌س داواكاریان پێشكه‌ش كردووه‌.

ژماره‌ی ئه‌و پاڵێوراوانه‌ی كه‌ داواكارییه‌كه‌یان به‌ ته‌واوی ناردووه‌، گه‌یشتووه‌ته 9 هه‌زار و‌ 317 كه‌س. له‌و ژماره‌یه‌ش رێژه‌ی سه‌ربه‌خۆكان له‌ پێشكه‌شكاران گه‌یشتووه‌ته‌ %97 و له‌و ژماره‌یه‌ش رێژه‌ی داواكارانی ژن گه‌یشتووه‌ته‌ 15%.

ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ داواكارییه‌كان بۆ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان بووه‌ و له‌ هه‌موو پارێزگاكانی عێراقه‌وه‌ ئاراسته‌ كراوون. رێژه‌ی ئه‌وانه‌ی بڕوانامه‌ی باڵایان هه‌یه‌، گه‌یشتووه‌ته‌ 23%.

سه‌باره‌ت به‌ دابه‌شبوونی جوگرافی داواكارییه‌كانیش راگه‌یاندنی عادل عه‌بدولمه‌هدی ئاشكرایكردووه‌، كه‌ له‌ هه‌ولێر 185 كه‌س، له‌ سلێمانی 156 كه‌س، له‌ دهۆك 96 كه‌س، له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ 11 كه‌س داواكارییان پێشكه‌ش كردووه‌. له‌ شاری كه‌ركووكیش 417 داواكاری پێشكه‌شكراوه‌.

Back to top button