بڕیار ده‌ری كۆمسیۆن, دادگا بڕیارێكی كۆمسیۆنی باڵای راپرسی و هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای راپرسی و هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان, شه‌وێك به‌ر له ده‌ست ێكردنی هه‌ڵبژاردن بریارێكی ده‌ركرد كه په‌سه‌ند كردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن بە دەنگی دوو لەسەر سێی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران بێت, دوای تانه لێدان له بڕیاره‌كه ئەمڕۆ دادگای تەمیز بڕیارێکی کۆمسیۆنی هەڵوەشاندەوە, دادگا بڕیاری دا بە دەنگی ٥٠+١ واتە زۆرینەی رەها ئەنجامی هەڵبژاردن پەسەند بکرێت.
ئەمڕۆ دادگای تەمیز بڕیاری ئەنجومەنی كۆمسیارانی ھەڵوەشاندەوە بۆ پەسندكردنی ئەنجامەكانی ھەڵبژاردن، كە بە پێی ئەو بڕیارە دەبوایە دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیاران دەنگ لەسەر پەسندكردنی ئەنجامەكان بدەن، بەڵام دوای ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكە ئێستا بە 50+1 واتە زۆرینەی رەها ئەنجامەكان پەسند دەكرێت.
ئیسماعیل خورماڵی، بڕیاردەری كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و ڕاپرسیی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: “لە 29ی ئەیلوول وەك كۆمسیۆن كۆمەڵێك بڕیارمان دەركرد كە لە 6 خاڵ پێك ھاتبوو، تایبەت بوو بە ڕۆژی ھەڵبژاردن، لە لایەن قەوارەیەكەوە تانە لەو بڕیارە درا، لە 6 خاڵەكەی كۆمسیۆن 5 خاڵ پەسند كراوە و ئەو خاڵە ڕەت كرایەوە كە تێیدا ھاتبوو ئەنجامەكانی ھەڵبژاردن بە دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیاران پەسند بكرێت”. گوتیشی: “ئەو بڕیارەی ئێمە ناكۆكە لەگەڵ بڕگەیەكی یاسای ھەڵبژاردن، بە پێی یاساكەش ناتواندرێ تانە لە بڕیارەكە بدرێت”.