وهزیری دهرهوهی توركیا لهگهڵ بهرپرسانی كوردستان و عێراق كۆدهبێتهوه.
وا بریارە ئەمڕۆ پێنج شەممە وەزیری دەرەوەی توركیا بەسەردانیكی فەرمی بگاتە بەغداد و دواتریش بێتە هەولێرو چاوی بە بەرپرسانی باڵای هەردوولا بكەوێت و چهندین دیدار و كۆبونهوه ئهنجامبدات.”
وەزارەتی دەرەوەی توركیا لەبەیاننامەیەكدا رایگهیاندوه.” كه (مولود چاوش ئۆغلۆ) وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانی بەغداد دەكات و لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆككۆماری عێراق و حەیدەر عەبادی كۆدەبێتەوە گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوو وڵاتەوە بكات.”
لەبەاننامەكەدا ئەوەش هاتووە سبەینێ هەینی 12تشرینی یەكەم هەر لەمیانەی سەردانەكەیدا مولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانی هەولێر دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی هەرێم كۆدەبێتەوە.”