ریال مهدرید ئهم یاریزانه بهرازیلیهیی كڕی.
بڕیارە لە گواستنەوەکانی زستانەی داهاتوو، یانەی ریاڵ مەدرید ” رۆدریگۆ گۆیسی بەرازیلی بباتە ریزەکانیەوەو یەکەم یاریزان دەبێت لە زستاندا پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە بکات.”
یانەی ریاڵ مەدرید لە 15ی6ی2018 لەگەڵ یانەی سانتۆس بۆ ئەم یاریزانە بەرازیلیە رێکەوتووە تا پەیوەندی بە یانە شاهانەییەکەوە بکات و گرێبەستی تا ساڵی 2025 واژۆ کردووەو نرخی هێنانیشی 45 ملیۆن یۆرۆ بووە.”
رۆژی چوارشەممەش رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە.” كه تەنها یاریزانێک لە گواستنەوەی زستانە پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە بکات، رۆدرگۆی بەرازیلیە و ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید کاستیا دەست بە یاریکردن دەکات.
رۆدریگۆ سیلڤا دی گویس بەرازیلیەو تەمەنی 17 ساڵەو لە هێڵی هێرشبردن یاری دەکات و یاریزانی یانەی سانتۆسە.