خواردنه‌وه ئاوی گه‌رم له به‌یانیان بۆ پێویسته.؟
ھه‌موو كه‌س له ئێمه سووده‌كانی ئاو خواردنه‌وه‌ی ڕۆژانه ده‌زانین، خواردنه‌وه‌ی شه‌ش بۆ حه‌وت په‌رداخ ئاو ڕۆژانه بۆ ته‌ندروستی جه‌سته به شێوه‌یه‌كی گشتی به‌سووده.”
خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم له به‌یانیاندا به چاره‌سه‌رێكی سرووشتی ته‌واو داده‌نرێت بۆ زۆر نه‌خۆشی لێره‌دا ده گرنگترین سوودی خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم له به‌یانیاندا باس ده‌كه‌ین واتان لێ ده‌كات ڕۆژانه به‌یانیان بیخۆنه‌وه، به‌پێی ماڵپه‌ڕی (بۆلد سكای) تایبه‌ت به ته‌ندروستی:
– هێوركردنه‌وه‌ی جیوبی لووت: ئه‌و ھه‌ڵمه‌ی له ئاوی گه‌رم ده‌رده‌چێت بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی گیرانی لووت و سه‌ر ئێشه و ھه‌وكردن، ھه‌روه‌ھا بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی كه‌ڵه‌كه بوونی پیسی ناو لووت.
– باشكردنی كاری ھه‌رسكردن: كاری ھه‌رس كردن ئاسان تر ده‌كات و خواردنه‌وه‌ی ڕۆژانه ئاوی گه‌رم وا ده‌كات كه گه‌ده و مولهلهكان زیاتر ته‌ڕ ببن و زیاتر توانای ھه‌بێت له فڕێدانی پاشه‌ڕۆدا.
– هێور كردنه‌وه‌ی كۆئه‌ندامی ده‌مار: خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم ده‌بێته ھێور كردنه‌وه‌ی كۆ ئه‌ندامی ده‌مار به‌مه‌ش ھه‌ست كردن به ئازار كه‌م ده‌كاته‌وه به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئازاری جومگه‌كانیان ھه‌یه.
– بۆ چاره‌سه‌ری قه‌بزی: زۆر كه‌س ده‌ناڵێنن به ده‌ست قه‌بزیه‌وه خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم ده‌بێته ھۆی نه‌ھێشتنی قه‌بزی و فڕێدانی پاشه‌ڕۆ به ئاسانی.
– دابه‌زاندنی كێش: خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم له‌گه‌ڵ پارچه‌یه‌ك لیمۆ به‌یانیان یارمه‌تی له‌ش ده‌دات له سووتانی كالۆری به درێژایی ڕۆژ و دابه‌زاندنی كێشی له‌ش.
– پاككردنه‌وه‌ی جه‌سته له ماده‌ی زیان به‌خش: خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم ڕۆژانه ده‌بێته ھۆی چالاك كردنی لیمفه گرێكان و ده‌بێته ھۆی زیاد كردنی ده‌ردانی ئاره‌ق و پاككردنه‌وه له مادده‌ی زیان به‌خشی له‌ش.
– چاره‌سه‌ری سروشتی ئازاره: خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم ده‌بێته ھۆی ئه‌وه‌ی خوێن زیاتر بچێت بۆ خانه‌كان ھه‌روه‌ھا بۆ ئارام بوونه‌وه‌ی ماسولكه‌كان به‌مه‌ش ھه‌موو جۆره ئازارێكی جومگه‌كان كه‌م ده‌بێته‌وه.
– خه‌وتن به باشی: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زوو خه‌ویان لێ ناكه‌وێت ده‌توانن شه‌وان پێش خه‌وتن په‌رداخێك ئاوی گه‌رم بخۆنه‌وه زووتر خه‌ویان لێ ده‌كه‌وێت.
– كه‌م كردنه‌وه‌ی فشار و دڵه ڕاوكێ: خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم ده‌بێته كه‌م كردنه‌وه‌ی فشاری ده‌روونی و دڵه ڕاوكێی كاركردن و ژیان.
-بۆ شێ‌دار كردنی له‌ش: خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم ده‌بێته ھۆی شێ‌دار ھێشتنه‌وه‌ی له‌ش به درێژایی ڕۆژ ده‌تپارێزێت له ووشك بوونه‌وه‌ی جه‌سته كه ده‌بێته ھۆی سه‌ر ئێشه و زیاد بوونی لێدانی دڵ.
-خواردنه‌وه‌ی ئاو باشترین یارمه‌تیده‌ره بۆ چالاكبوونی كرداری هه‌رس و خێراكردنی كرداری توانه‌وه‌ی چه‌وری، به‌ڵام هه‌ندێك ده‌ڵێن ئاوی سارد باشتره و به‌شێكی تریش ده‌ڵێن ئاوی گه‌رم، له سه‌ره‌وه زانست ئه‌وه‌ی سه‌لماندبوو كه سوودی ئاوی گه‌رم زیاتره خواردنه‌وه‌ی به تایبه‌ت له كاتی به‌یانیان.