له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا قوباد تاڵه‌بانی نابێته جێگری سه‌رۆكی وه‌زیرانی هه‌رێم
بۆ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستان قوباد تاڵه‌بانی پێ گونجاو نییه وبه پێی ئیستحقاقاتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌وانه‌یه جارێكی تر پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به یه‌كێتی نه‌درێته‌وه .
قوباد تاڵەبانی سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی لە میانی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا به‌هۆی په‌لاماردان هێرشی ناڕه‌وا بۆ سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان كه ئامانجی ناشیرینكردنی پرۆسه‌ی سیاسی و حوكمرانیه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو له پێناو به ده‌ستهێنانی چه‌ند ده‌نگێك بۆ هه‌ڵبژاردن ،پارتی گه‌یانده ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه چیتر متمانه‌ی به قوباد تاڵه‌بانی نه‌مێنێت.
نازم ھەرکی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: ”لە کابینەی نوێی حکوومەتدا ھەر لایەنێکی سیاسی بەپێی سوقڵی خۆی پۆست وەردەگرێت، ئەمجارە وەک پێشتر بەبێ گوێدانە شایستە و کورسی و بەشبەشێنە بە پۆستەکان ناکرێت“.
ئەندامه‌كه‌ی پەرلەمانی كوردستان ده‌ڵێت:” لە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هەر لایەنێک بەپێی کورسییەکانی پەرلەمان پشکی لە حکوومەت دەبێت و بەپێی دەنگەکانی یەکێتیش بێت، پۆستی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەهیچ شێوەیەک بە یەکێتی و قوباد تاڵەبانی نادرێتەوە”.
نازم ھەرکی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان گوتی :” پارتی لە ماوەی ڕابردوودا هاوکاری و یارمەتییەکی زۆری قوباد تاڵەبانی داوە، کەچی قوباد تاڵەبانی لە پڕوپاگەندەی ھەڵبژاردندا یارمەتییەکانی قۆستووەتەوە و وەک دەستکەوتی خۆی بە خەڵکی فرۆشتووەتەوە. گوتیشی: ”لە داھاتوودا ئەم مامەڵەیەی تا ئێستا ھەبووە، بەردەوام نابێت“.
پەرلەمانتارەکەی پارتی پێیوایە، ”ئەوانەی بڕیار بەدەستی یەکێتین، من وای نابینم ئەزموونیان لە بابەتی سیاسی و ئیداریدا ھەبێت، بۆیە دەبێ پۆستە ئیداری و سیاسییەکان بدرێت بە کەسانێک کە ئەزموونیان ھەبێت و شارەزاییەکیان ھەبێت بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی درووست ئیدارەکە ببەن بەڕێوە“.