گروپی خیانه‌تكاری ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ری ناو یه‌كێتی له ژێر ڕه‌حمه‌تی حه‌سه‌ن پلایس و ئه‌بو عزرائیل دان
عه‌لی عه‌ونی، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: “سه‌رانی خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ری ناو یه‌كێتی، ساڵێك پێش ئێستا خیانه‌تێكى زۆر گه‌وره‌یان كرد، كه كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانى دیكه‌یان ڕاده‌ستى حه‌شدى شه‌عبی كرد، خه‌ڵكى ئه‌و ناوچانه پێشتر له‌سایه‌ی هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌دا تا ڕاده‌یه‌ك حه‌سابوونه‌وه، به‌ڵام ئه‌و خیانه‌تكارانه كه‌ركووك و ناوچه‌كانى دیكه‌یان خسته ژێر ده‌ستى حه‌شدى شه‌عبی و خۆیانیان خسته به‌ر ڕه‌حمه‌تى حه‌سه‌ن پلایس و ئه‌بو عزرائیل، ئه‌مه‌شیان بۆ دزینى نه‌وتى كه‌ركووك كرد، شاره‌كه‌شیان خسته ژێر هه‌ژموونى عه‌سكه‌رتارى، ئێستاش دۆخى كه‌ركووك تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه تێك چووه، كه جگه له كورد، پێكهاته‌كانى دیكه‌ى شاره‌كه‌ش له دۆخى كه‌ركووك له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه ناڕازین، ئێستا یه‌كێتى له كه‌ركووك به داری ماسیحه مه‌گه‌ر پارێزگارى له باره‌گاكانیان بكه‌ن و ئەو خیانەتەش تا هەتایە وەک پەڵیەکی ڕەش بە نیوچەوانی گرووپی خیانەتەوە دەمێنێتەوە“
ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیی پارتی ڕاشیگه‌یاند: “گرووپی خیانه‌تكارانى ۱٦ی ئۆكتۆبه‌ر، نیشتمانی كورد و دۆزی ڕه‌واى گه‌لى كوردیان له مێشكدا نییه، ئه‌وان هه‌ر جاش بوونه و پاڵنه‌رى ئه‌و مێژووه ڕه‌شه‌یان بۆ پاره بووه و ئێستاش دزینى نه‌وت له ڕێگاى تانكه‌ره‌وه بۆ ئێران هه‌یه و بۆ ده‌ربازكردنى نه‌وت بۆ ئێران هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن. دزینى نه‌وتى كه‌ركووك بۆ ئێران له ڕێگاى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه‌یه و ئەو خیانه‌تكارانه ته‌نیا پاره‌ى حهمباڵییهكه وه‌رده‌گرن، ئه‌وان ته‌نیا حه‌مباڵیی بۆ حه‌شدى شەعبى ده‌كه‌ن”.
له‌پاش ڕووداوه‌كانى خیانه‌تی ڕه‌شی ۱٦ـى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷ و هاتنى سوپاى عێراق و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی و هێزه ئێرانیه‌كان بۆ سنوورى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان،كه‌ركوك كه‌وته ژێرده‌ستى میلیشیای حه‌شدى شه‌عبی وهێزه‌كانی ئێرانی له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان ته‌عریبكردن به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه پێمهاته‌كانی تر له زیادبووندایه.