گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن: هیچ ههواڵێك لهبارهی بڕینی هێڵی ئینتهرنێتهوه نییه
دەنگۆی بڕینی ئینتەرنێت لەسەرتاسەری عیراق بڵاودەبێتەوە، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومهتی ههرێمیش رایدەگەیەنێت: ئاگاداری ئەو بابەتە نین و هەرێم چوار كێبڵی ئینتەرنێتی هەیە، هەمووشی سەر بەیەك كۆمپانیا نییە كە كلیلهكهی بیكوژێنیتەوەو ئیتر ئینتەرنێت لەهەموو كوردستان نەمێنێت.
لەهەندێك لەماڵپەڕە عەرەبییەكاندا دەنگۆی ئەوە بڵاوكرداوەتەوە كە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە ۱۱ی۱۰ی۲۰۱۸ ئینتەرنێت لە عیراق دەبڕێت، ئەوەش بەهۆی گۆڕینی پاسۆرد لەلایەن رێكخراوی(ئایكان) بەرپرسی بەڕێوەبردنی پرۆتۆكۆلاتی ئینتەرنێت.
ئومێد محەمەد گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لەحكومەتی هەرێم ڕایگهیاند: ئاگاداری ئەو بابەتەنین و هیچ هەواڵێكی لەوشێوەیەشمان گوێ لێنەبووە ، رەنگە هێڵی كۆمپانیایەك بێت، نەك هەموو عیراق، بۆیە لەهەرێمی كوردستان هیچ شتێكی لەوشێوەیە لەئارادا نییە.
گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لەحكومەتی هەرێم دهشڵێت: هێڵی سەرەكی ئینتەنێت كە دێنە ناو عیراق بەیەك كێبڵ نییە تاوەكو ئینتەرنێتی هەموو عیراق لەیەك كاتدا ببڕێت، تەنها لە كوردستان چوار كێبڵی ئینتەرنێت هەیە، رەنگە لەبەغدا ۱۰ كێبڵ هەبێت، بۆیە تەنیا یەك كۆمپانیا نییە كە خزمهتگوزاریهكهی راگرت ئیتر ئینتەرنێت لەهەموو كوردستان نەمێنێت.