بڕیارێكی رێكخراوی ئۆپیك زیانی 125 ملیۆن دۆلار مانگانه له عێراق ده‌دات
خواكوڕك
دوای كۆبوونه‌وه‌ی مانی رابردووی رێكخراوی ئۆپیك له جه‌زائیر، رێكخراوه‌كه له مانگی داهاتوودا وڵاتانی ئەندامی بەرهەمهێنەری نەوت لەرێكخراوەكە ناچارده‌كات رۆژانە بڕی 700 هەزار بەرمیل نەوت كەمتر بەخەنە بازاڕەكانی جیهان، ئەوەش لەپێناوی بەرزكردنەوەی نرخی نەوت.
هه‌ر ئه‌م بڕیاره‌ش وای كردووه حكومه‌تی عێراق داوایه‌كی فه‌رمی ئاراسته‌ی رێكخراوی ئۆپیك بكات بۆئه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه‌وه به‌شێوه‌ی تایبه‌ت عێراق له‌بڕیاره‌كه ببه‌خشێت، به‌ڵام پێناچێ ئیداره‌ی رێكخراوه‌كه به‌م بڕیاره رازی ببێت.
داواكه‌ی عێراق له‌باره‌ی لێخۆشبوونی له بڕیاره‌كه، كاریگه‌ری به‌سه‌ر بازاڕی كڕین و فرۆشتنی نه‌وت دروست كرد و هه‌ر ئه‌مرۆش یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، 51 دۆلار‌و 59 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە، كە نرخەكەی لەچاو دوێنێ 19 سەنت نزمبووەوە.
به‌رپرسانی حكومی له وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌وه‌یان نه‌شاردۆته‌وه كه ئه‌م بڕیاره كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت به‌سه‌ر ئابووری عێراق و مانگانه له 100 ملیۆن دۆلار زیاتر زیان به داهاتی مانگانه‌ی عێراق ده‌گات، ئه‌مه‌ش بۆ وڵاتێك كه‌له حاله‌تی قه‌یران و جه‌نگ دابێت كاریگه‌ریه‌كه‌ی دوو هێند ده‌بێت.