ئێران ڕێڕهویی ئاوی ڕوباری سیروان دهگۆڕێت
حکومەتى ئێران بەردەوامە لە ئامادەکاریەکانى بۆ وشککردنى سەرچاوە ئاویـیەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان، بەپێى وتەى بەرپرسانى سەرچاوە ئاویـیەکانى هەرێمیش، زۆربەى ئەو پرۆژانەى ئێران لەسەر سەرچاوە ئاویـیەکان دروستیکردون، تەواوبوون.
رۆژى چوارشەمە، میدیاکانى ئێران بڵاویانکردەوە، عەلى خامەنەیى ڕابەرى ئەنجومەنى باڵاى ئیسلامى ئێران ، فەرمانى کردووە بە گرتنەوەى ئەو ئاوانەى کە دەرژێنە نێو خاکى عێراقەوە.
رەحمان خانى بەڕێوەبەرى بەنداوى دەربەندیخان، راگەیاند: “ئێران زۆربەى پرۆژەکانى کە لەسەر سەرچاوە ئاویەکانى عێراق و هەرێم دروستیکردوون، تەواوبوون ، ئهو بهنداوانهی ئێران لەسەر سەرچاوەى ڕووبارى سیروان دروستیکردوون و ژمارەیان ۱۲ بەنداوە ، بەنداوى پڵنگان، بەنداوى ئازاد، گاوشاد، ئەنگاران، قشڵاخ، ژاوە، داریان، سڵێمان پاشا وهیروى، ئەو بەنداوانەن ئێران دروستیکردوون “.
بهڕێوبهری بهنداوی دهربهندیخان دهڵێت :” ، ئێران ئێستا سەرقاڵى دروستکردنى تونێلێکى گەورەیە و بەتەواوکردنى ئەو تونێلە رێڕەوى ڕووبارى سیروان دەگۆڕێت، بۆ ناوچەى زەهاو ، له گۆرینی ڕێڕهوی ئاوی سیروان ، ناوچەى گەرمیان کەمتر زەرەرمەند دەبێت، بەڵام پارێزگارى دیالە زەرەرمەندى سەرەکى دەبێت و جگە لە بێ ئاو بوونى، بە هەزاران دۆنم زەوى کشتوکاڵى زیانیان پێدەگات.”
بەپێى یاسا نێودەوڵەتیەکان، ئەو ڕووبارانەى کە سەرچاوەکانیان لە نێوان وڵاتاندا هاوبەشە، هیچ وڵاتێک مافى وشککردنى سەرچاوەکەى و بە تەنیا بەکارهێنانى نیە، بەڵام وڵاتى ئێران تائێستا پابەند نەبووە بەو یاسایانەوە.