كه‌شناسی هه‌رێم : له‌چه‌ند كاتژمێرێكی داهاتووودا كاریگه‌رییه‌كه‌ی كه‌م ده‌بێته‌وه
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم وڕونكردنهوه له‌سه‌ر خۆڵبارین ده‌دات و ده‌لێت :” له‌چه‌ند كاتژمێرێكی داهاتووودا كاریگه‌رییه‌كه‌ی كه‌م ده‌بێته‌وه “.
بژار ئه‌كره‌م به‌رپرسی به‌شی پێشبینی له به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه زانی هه‌رێم ڕایگه‌یاند:” شه‌پۆلێكی خۆڵبارین پارێزگای دهۆك و ده‌وروبه‌ری گرتووه‌ته‌وه‌و مه‌دای بینین كه مبووتهوهو بۆ ۱۰۰ مه‌تر “.
به‌رپرسی به‌شی پێشبینی له به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه زانی هه‌رێم گوتیشی :” له‌گه‌ڵ زیادبوونی خێرای با ،هه‌روه‌ها ئه‌و تۆز‌و خۆڵه‌ی له هه‌ندێك شوێنی هه‌ولێریش بوونی هه‌یه وپێشبینی ده‌كه‌ین كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆله بگاته زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم “.
له‌باره‌ی كۆتایهێنانی ئه‌و شه‌پۆله خۆڵ بارینه ، به‌رپرسی به‌شی پێشبینی له به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه زانی هه‌رێم ده‌شڵیت :” پێشبینی ده‌كه‌ین له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو كاریگه‌رییه‌كه‌ی نه‌مێنێت “.