خواكوڕك ناوی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ له‌ ده‌ریایی ئیجه‌دا خنكاون بڵاو ده‌كاته‌وه‌

کوردە یەشار نوینەری فیدراسیۆنی پەنابەران لە تورکیاوە بە سەرپەرشتیاری گیشتی فیدراسیۆنی پەنابەرانی ڕاگەیاندووە، کە کاتژمیر ١١:٤٥ دەقیقەی شەوی ۹ی۱۰ی ٢٠١٨ یەختێک کە هەڵگری ٣٥ پەنابەر بووە لە دەریای ئیجەدا ژێر ئاوکەوتووە لە نزیک ناحیەی قەرەبرونی سەر بە پاریزگای ئزمیر.

نوینەری فیدراسیۆنی پەنابەران لە تورکیا ده‌شڵێت: بە پێی زانیاریيەکان لە کۆی ئەو ٣٥ پەنابەرەی لەناو یەختەکەدا بوون تەنها یەک پەنابەری عیراقی رزگاری بووە .تەرمی پانزە پەنابەریان لێ دۆزراوەتەوە چارەنوس و رەگەزنامەی ئەوانی دیکە نادیارە.

نوینەری فیدراسیۆنی پەنابەران لە تورکیا وتووشیەتی: نوێنەرانمان لەگەڵ تیمەکانی پۆلیسی دەریاوانی تورکیدا بەردەوامن لە گەڕان و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی بێ سەروشوێن بووانی ئەو رووداوە.

لای خۆیه‌وه‌ فیدراسیۆنی پەنابەران لیستی ناوی کۆمەڵێک لەو قوربانیانەی نقومبوونی كەشتیەكە بڵاودەکاتەوە کە سەرجەمیانی لە نەتەوەی کوردن و دانیشتووی پاریزگای دهۆکن:ناوەكان:

١- عسی عبدالرحمن احمد
٢- عبداڵه عسی عبدالرحمن
٣- هنا ر عسی عبدالرحمن
٤- یو سف عسی عبد الرحمن
٥- یونس عسی عبدالرحمن
٦- مریم عسی عبدالرحمن
٧- الموحد مهابت إسماعیل علی

٨- شورش عبدالوهاب إسماعیل
٩- هنار هاشم حمید
١٠- هرش شورش عبدالوهاب
١١- سو لنی شورش عبدالوهاب
١٢-یوسف شورش عبدالوهاب
١٣هارون شورش عبدالوهاب
١٤- دالكش شورش عبدالوهاب

Back to top button