هه‌ڕه‌شه‌ی متمانه وه‌رگرتنه‌وه له عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كرێت
دوای ئه‌وه‌ی عادڵ عه‌بدولمه‌هدی راسپێردا بۆ پێكهێانی كابینی نوێی حكمه‌تی عێراق, ئێستا هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه‌ی لێده‌كرێت, سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانی سائیروون كه موقته‌دا سه‌در پاڵپشتیی ده‌كات، ده‌ڵێت: “عادل عه‌بدولمه‌هدی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، فشاری خراوه‌ته سه‌ر و هه‌ڕه‌شه‌ی سیاسی لێكراوه كه به زوویی متمانه‌ی لێوه‌رده‌گرنه‌وه”.
ئه‌یمه‌ن شه‌مه‌ری، سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی سائیروون كه موقته‌دا سه‌در رایگه‌یاندووه: “هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی ده‌یانه‌وێت چه‌ند وه‌زاره‌تێكی حكوومه‌ت لای خۆیان بێڵنه‌وه، هه‌وڵده‌ده‌ن چه‌ند كه‌سێكی دیاریكراو به‌سه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدی دا بسه‌پێنن، به‌ڵام ئه‌و تا ئه‌م ساته نه‌چووه‌ته ژێر باری داواكاری و فشاره‌كانه‌وه”.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: “لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن فشار بخه‌نه سه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدی و به هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له حكوومه‌ته‌كه‌ی بیترسێنن، ئه‌گه‌ر هاتوو كاندیده‌كانیان بۆ وه‌زاره‌ت و پێگه گرنگه‌كانی حكوومه‌ت قه‌بووڵ نه‌كات”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌گه‌ر حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له توانایدا بێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات و ده‌ستكه‌وتی هه‌بێت، ئه‌وكاته هیچ لایه‌نێك ناتوانێت متمانه‌ی لێوه‌ربگرێته‌وه ئه‌گه‌ر په‌نا بۆ هه‌ر رێگایه‌كیش ببات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه،
حه‌بیب ته‌رفی، سه‌ركرده‌ی ره‌وتی حیكمه به سه‌رۆكایه‌تی عه‌مار حه‌كیم رایگه‌یاند: “عادل عه‌بدولمه‌هدی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، له ماوه‌ی 10 رۆژی داهاتوودا پێكهاته‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت، پێش ئه‌وه‌ی واده‌ی دیاریكراوی ده‌ستووریی كۆتایی بێت”.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی حیكمه ده‌ڵێت: “حكوومه‌تی داهاتوو هه‌وڵ بۆ نه‌هێشتنی قه‌یرانی سیاسی و باشكردنی ره‌وشی ئه‌منی و ئابووری و خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌دات”.
له باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی وهزارهتهكانیشهوه گوتوویه‌تی: “كه‌مكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان له كابینه‌ی پێشوو كاره‌سات بوو، وه‌زیره‌كانیان خانه‌نشین كران و فه‌رمانبه‌ره‌كانیان نێردرانه داموده‌زگاكانی دیكه كه دووربوون له تایبه‌تمه‌ندی ئه‌وان، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤدا هات و گواستبوونیانهوه بۆ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ”.
ته‌رفی ده‌ڵێت: “مووچه و خه‌رجییه‌كانیان وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌یه ده‌مێنێته‌وه، ئیتر بۆچی وه‌زاره‌تێك گرنگ وێران بكه‌ین”.