عه‌لاوی داوای شتگیری لایه‌نه‌كان له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات

 

دوای ئه‌وه‌ی عادڵ عه‌بدولمه‌هدی راسپێردا بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق, د.ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆكی ئیئتلافی وه‌ته‌نییه‌ پێی وایه‌، كابینه‌ی داهاتووی د.عادل عه‌بدولمه‌هدی دوا ده‌رفه‌ته‌ بۆ چاكسازی و داواش ده‌كات هاوكاری بكرێت بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كه‌ی.

عه‌لاوی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كردووه‌: پێویسته‌ ئه‌ركه‌كه‌ی د.عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت، چونكه‌ كۆتا ده‌رفه‌ته‌ بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و چاكسازیه‌ی چاوه‌ڕێ ده‌كرێت و پێویستیشه‌ دوربكه‌ونه‌وه‌ له‌ هه‌ر گوشار و كاریگه‌رییه‌كی سیاسیی حزبی و تاییفی.

سه‌رۆكی ئیئتلافی وه‌ته‌نییه‌ رونیشیكردۆته‌وه‌، عیراق له‌ناوه‌ڕاستی زریانێكدایه‌ كه‌ ناوچه‌ عه‌ره‌بی و ئیسلامیه‌كانی گرتۆته‌وه‌، له‌به‌رده‌م ده‌رفه‌تێكی گرنگدایه‌ بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی چاكسازی راسته‌قینه‌ و بنیادنانی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی.

عه‌للاوی به‌گرنگیشی ده‌زانێت، كه‌ پشتگیر و پاڵپشتی د.عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بكرێت بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌تی داهاتو و ئه‌نجامدانی چاكسازی.

Back to top button