بەبەلگە: داوای هەلوەشانەوەی هەموو ئەو هێزانە دەکرێت، کە بە فەرمانی عەبادی و مالیکی دامەزراون
دوای ئەوی نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشوتری عێراق و حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ماوەتەواو بووی عێراق، بەدەر لە یاسا چەند هێزێکی سەربازیان دامەزراند، لەگەڵ رسپاردنی عادل عەبدولمەهدی تائێستا 51 په‌رله‌مانتار، واژۆیان كۆ كردووه بۆ ئه‌وه‌ى، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى به‌غدا و فه‌رمانده‌ییه‌كانى پارێزگاكان، هه‌ڵبوه‌شێندرێنه‌وه.
به‌پێی به‌ڵگه‌كان، ئه‌و 51 په‌رله‌مانتاره‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، داوا له سه‌رۆكى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى به‌غدا و فه‌رمانده‌یی سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عێراق، هه‌ڵبوه‌شێندرێنه‌وه.
ئاماژه به‌وه دراوه، كه هیچ ده‌قێكی ده‌ستووری نییه بۆ پێكهێنانى ئه‌و هێزانه و په‌رله‌مانیش، وه‌ك لایه‌نێكى یاسادانان و چاودێری، ڕۆڵى نه‌بووه له دیاریكردنى سه‌ركرده‌كانى ئه‌و هێزانه، كه سه‌ر به وه‌زاره‌تى به‌رگرین.
ئه‌مه له كاتێكدایه، كه پێشتر چه‌ندین جار تۆمه‌تبارى ئه‌و هێزانه كراون، به‌وه‌ى ژێربه‌ژێر له‌لایه‌ن فه‌رمانده و ئه‌فسه‌ره‌كانیانه‌وه، هاوكارى داعشیان كردووه، به‌تایبه‌ت له ناو شارى به‌غدا.