گوتەبێژی کۆمسیۆن: تا دە بۆ پازدە ڕۆژمان پێویستە تا ئەنجامی کۆتایی هەلبژاردنەکان رابگەیێنین

دوای تێپەڕینی یازدە ڕۆژ بەسەر هەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، دوای ئەوەی ئەنجامی بەرایی ڕاگەیێندرا، بەرپرسێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان وادەی راگەیاندنی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا دەکات.

شێروان زرار، گوتەبێژی کۆمسیۆن  رایگەیاندووە، کۆمسیۆن نایەوێ پەلە بکات، چونکە بە وردی کار لەسەر سکاڵاکان دەکات.

شێروان زرار داوای لە قەوارە و لیست وکاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد، کە چاوەڕێی کۆمسیۆن بکەن، ”لە 10 – 15 رۆژی داهاتوودا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن بڵاو دەکەینەوە“.

رۆژی 30ـی ئەیلوولی 2018 هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام درا و رۆژی 4/10/2018ش کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان ئەنجامی بەرایی %85ـی دەنگەکانی بڵاو کردەوە

Back to top button