فه‌رمانده‌ی هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق: له‌گه‌ڵ دژه‌ تیرۆری هه‌رێمی كوردستان له‌ رێگای ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنێك, 10 تیرۆریست ده‌ستگیركران

 

دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ ئه‌مڕۆ دژه‌تیرۆری هه‌رێمی كوردستن سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش, گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ تێدا ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ سه‌ر ناوه‌ندی دارایی دعش ئه‌نجامداوه‌ ئه‌مڕۆ فەرماندەی ناوەندیی ئەمەریکا، ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزی دژە تیرۆری کوردستان و هێزی تایبەتی ئۆپەراسیۆنەکانی عێراق پشتڕاستدەکاتەوە کە لە رۆژانی 7 بۆ 9ی تشرینی یەکەم بە یارمەتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەولێر و بەغدا ئەنجامدران.

بەگوێرەی راگەیندراوێکی پێگەی فەرمی فەرماندەی ناوەندیی ئەمەریکا، هەماهەنگی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق بە یارمەتی هێزەکانی هاوپەیمانان بووەتە هۆی دەستگیرکردنی 10 تیرۆرست لە هەردوو شارەکانی هەولێر و بەغدا کە بە تۆڕی دارایی ئەلڕاوی ناسراون.

فەرماندە پاول لاکامیرا، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی هێزە هاوبەشەکان لەبارەی ئەو ئۆپەراسیۆنە رایگەیاند: “دەستگیرکردنی ئەو ژمارە ئەندامەی داعش زەبرێکی گەورە لە ئامانجی داعش بۆ دووبارە گەڕانەوە بۆ عێراق دەدات. هەر کەسێک یارمەتی داعش بدات، دووچاری لێپێچینەوە دەبێت”.

ئەو فەرماندەیە دەشڵێت: “بە یارمەتی پڕ بایەخی کوردە هاوبەشەکانمان لە عێراق، ئێمە بەردەوامی دەدەین بە هەوڵەکانمان بۆ شکستهێنان بە داعش”.

ئەو ناوەندە سەربازییە ئەمەریکییە سوورە لەسەر ئەوەی لە داهاتوودا لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا بەردەوام بن لە کارکردن دژی چالاکییە تیرۆرستییەکان لە کوردستان و عێراق.

Back to top button