بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی: كۆمه‌ڵی ئیسلامی هۆكاری شكستی حزبه‌ ئیسلامیه‌كانه‌ له‌ كوردستان

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنی 9/30 لیستی به‌ره‌و ئیسلاح رووبه‌رووی شكستێكی گه‌وره‌ بویه‌وه‌ كه‌ رێژه‌ی كورسی و ده‌نگه‌كانی به‌ رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی, هێزه‌ ئیسلامیه‌كان له‌ پاشه‌كشێدا, ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، ئاماژە بەوە دەدات، کە ئەو شکستەی ڕووبەڕووی حزبە ئیسلامییەکان بووەتەوە، هۆکارەکەی بۆ کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان دەکەوێت. دەشڵێت: “کۆمەڵ موزایەدەی زۆری بەسەر لایەنەکاندا کردووە، بەڵام ئێمە برایەتیی نێوانمان پاراستووە“.
منیرە عەلی عەبدولعەزیز، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، ڕایگەیاندوو: “سەرەڕای ئەو ساختەکارییەی لە دژی لیستی بەرەو ئیسڵاح کراوە، بزووتنەوەی ئیسلامی لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا کورسییەکی ھێناوە“.

هه‌روه‌ها ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوە، ده‌شڵێت:”، لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی، باسی وەرگرتنی ھیچ کورسییەکیان نەکردووە، چونکە ”ئەو حساباتانە لە نێوانماندا نەبووە و بزووتنەوە و یەکگرتوو زۆر لەوە گەورەترن دانیشن باسی کورسی بکەن“، ئەوەشی بەلای ئەوانەوە گرنگ بووە، دروستکردنی یەکڕیزیی ئیسلامی و بەرەیەکی ئیسلامی بووە. گوتیشی: ”بە ھەقی خۆمان دەنگێکی زۆر ھاتووە بۆ کاندیدەکانمان، بەتایبەتی بۆ عەبدوڵا وەرتێ، لەیلا عەلی عەبدولعەزیز و کامیل مەحموود، بۆیە بەپێی ھەقی خۆمان بێت، کوسییەک مسۆگەر دەکەین“.

جەختی لەوەش کردەوە، ئەگەر کۆمەڵی ئیسلامی بەشداریی ئەو بەرە ھاوبەشە ئیسلامییەی بکردایە لە ھەرێمی کوردستان، ”دەبووین بە ھێزی سێیەم“. گوتیشی: ”ئەگەر پارێزگای ھەڵەبجە بە نموونە وەربگرین، ئیسلامییەکان ھێزی یەکەمن، ھەروەھا لە شارەزوو و ھەولێر و سلێمانی دەنگێکی زۆرمان ھێناوە“.

منیرە عەلی عەبدولعەزیز گوتیشی: ”ئەو شکستەی ڕووبەڕووی حزبە ئیسلامییەکان بووەتەوە، پشکی شێری بەر کۆمەڵ دەکەوێت، ھەروەھا کۆمەڵ موزایەدەیەکی زۆریان بەسەر حزبەکانی دیکەدا کردووە، بەڵام ئەوەی کۆمەڵ لەڕێگەی میدیاوە کردوویەتی، بزووتنەوە و یەکگرتوو نەیان کردووە، بەڵکو ئەوان برایەتییان پاراستووە“.

Back to top button