به‌رهه‌م ساڵح به‌ڵێنی ده‌ركردنی په‌كه‌كه له خاكی عێراق به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌دات
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ مه‌ولو چاوش ئۆغلو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدا, دوای چه‌ند دیدارێكی سیاسی سه‌ردانی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری كرد, دوای گفتوگۆیه‌كی نیو كاتژمێری به‌رهه‌م ساڵح به‌ڵێنی ده‌ركردنی په‌كه‌كه له خاكی عێراق به مه‌ولود چاوش ئۆغلو ده‌دات.
به پێی هه‌واڵی چه‌ند میدایه‌كی توركیه كه له دوای كۆتا هاتنی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان به‌رهه‌م ساڵح و مه‌ولود چاوش ئۆغلو بڵاو كراوه‌ته‌وه, جگه له په‌یوه‌ندی نێوان توركیا, په‌كه‌كه مژاری گفتوگۆكانی نێوان ئه‌و دوو به‌رپرسه بووه.
هه‌روه‌ها میداكانی توركیا راشیانگه‌یاندووه كه به‌رهه‌م ساڵح به‌ڵێنی ده‌ركردنی په‌كه‌كه‌ی له نێو خاكی عێراق به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یانی داوه, ئه‌م جگه له‌وه‌ی مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له نێو خاكی عێراق درێژكراوه‌ته‌وه.