یانه‌ی ریال مه‌درید بڕیاری خۆیدا له‌ باره‌ی كڕینی نیمار.

رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە، یانەی ریاڵ مەدرید لە گواستنەوەکانی زستانەی یاریزانان کە لە مانگی یەکەوە دەستپێدەکات، بڕە پارەیەکی زۆر سەرف ناکات و یاریزانی گەورەی وەکو نەیمار ناهێنێتە ریزەکانیەوە.”

به‌پێی هه‌واڵی رادیۆكه‌ بێت.” ریاڵ مەدرید تەنها بڕی 45 ملیۆن یۆرۆ لە رۆدریگێزی هێرشبەری یانەی ڤالانسیا سەرف دەکات و هیچ یاریزانێكی گەورە ناباتە ریزەکانیەوە.”

ئەم سەرچاوەیە ئاشکرای کردووە.” كه‌ ریال دەیەوێت پارەی زیاتر لە بازاری گواستنەوەی یاریزانان لە هاوینی داهاتوو سەرف بکات و ئەوکاتیش هەوڵی واژۆکردنی نەیماری بەرازیلی و  ئیریکسنی دانیمارکی و یاریزانی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی دەدات.

یانه‌ی شاهانه‌ له‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیسپانیا و خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان ئاستێكی زۆر خراپ پیشانده‌دات و ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆكاری پاشكشه‌ی یانه‌كه‌ له‌ پاڵه‌وانیتیه‌كان.”

Back to top button