بیبه‌ری سه‌وز چاو ده‌پارێزێت بزانن چۆن.؟

توێژینەوەیەكی پزیشكی نوێی فەرەنسی ئەوەی روونكردۆتەوە كە بیبەر دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (سی) و ئەوەش دەبێتە هۆی پاراستنی مرۆڤ لەچەندین نەخۆشی بەتایبەتی دوورخستنەوەی چاو لە تووش بوون بە نەخۆشی.”

بەپێی لێكۆڵینەوەی پزیشكەكان بیبەر چاو دەپارێزێت لە (ئاوی سپی) و هەروەها تۆڕی چاو باشتر دەكات و چاڵاكتری دەكات، لە هەمان كاتدا پارێزگاری دەكات لەچاو دژی نەخۆشیەكانی ترو هەروەها تووش بوون بە كەم و كورتی بینین و چاو كزی.

ئەمەو ئاوی سپی لەچاو یەكێكە لەنەخۆشییە كۆنەكان كە مرۆڤ لەقۆناغێكی تەمەندا بەدەستیەوە دەناڵێنێت و بەشێك لەهۆكارەكەشی بۆ خەمخواردن دەگەڕێتەوە.

Back to top button