نرخی نه‌وت زۆر دابه‌زی و ئه‌مڕۆ گه‌یشته‌ ئه‌م ئاسته‌.

بەبەراود بە دوو هەفتەی رابردوو، نرخی نەوت دابەزینی تۆمار كرد، تاكو ئێوارەی دوێنێش نیمچە جێگیربوونێكی بەخۆیەوە بینیوە.”

بەهۆی بەرز بوونەوەی ئاستی یەدەگی نەوتی ئەمریكی و بەرزكردنەوەی ئاستی هەناردەی نەوت لەلایەن چەند وڵاتێكی سەربە ئۆپێك، نرخی نەوت دابەزینی تۆمار كرد، بەشێوەیەك نرخەكان بەڕێژەی (3%) دابەزین.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردۆتەوە، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (80.43) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (71.34) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

 

Back to top button