له باره‌ی خۆڵبارینه‌وه روونكردنه‌وه ده‌درێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كه‌شناسى و بومەلەرزەزانی هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و شه‌پۆڵی خۆڵبارینه‌ى كه له‌رۆژئاواى عێراق ده‌ستى پێكردوە، ئاڕاسته‌كه‌ى بەرەو ناوەڕاستی شارەکانی عێراقە کە (موسڵ و تكریت و سامه‌را) دەگرێتەوە.”
لە راگەیەندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند: ئەو شەپۆڵە خۆڵبارینەى کە لەرۆژئاواى عێراق دەستى پێ‌کرد تاکو ئێستا کاریگەرى لە پارێزگاى دهۆک و قەزای زاخۆ ماوەتەوە و ئاڕاسته‌كه‌ى بەرەو ناوەڕاستی شارەکانی عێراقە کە (موسڵ و تكریت و سامه‌را) یە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان لە راگەیەندراوەکەدا مەودای بینینی ئاسۆیی ھەندێ لە شاروشارۆچکەکانی ھەرێم و عێراقی بڵاوکردۆتەوە کە به‌م شێوه‌یه بووە:
هەولێر 10کم
پیرمام 10کم
سلێمانى 10 کم
چەمچەماڵ 9 کم
دهۆک 1 کم
زاخۆ 900 مەتر
کرکوک 8 کم
خانقین 10 کم
موصل 2 کم
تکریت 800 مەتر