لۆرنزۆ ئینسینی به‌ختی خۆی له‌ لیڤه‌رپول تاقی ده‌كاته‌وه‌

خواكوڕك

 

یاریزانی لاوی یانه‌ی ناپۆلی لۆرنزۆ ئینسینی، له‌ وه‌رزی داهاتووی گواستنه‌وه‌كان چاوی له‌وه‌یه‌ بچێته‌ یانه‌یه‌كی خولی ئینگلیزی و یانه‌ی لیڤه‌رپولیش ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ ره‌خساندووه‌.

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی , بەرپرسانی یانەی لیڤەرپول بەنیازن لەماوەی داھاتوو گرێبەستێک  پێشکەش بە یانەی ناپۆلی بکەن بەمەبەستی دەستەبەرکردنی تواناکانی یاریزان لۆرنزۆ ئینسینی.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌, یانەی ناپۆلی لەبەرامبەر دەست بەرداربوون لە ئینسینی داوای زیاتر لە ٤٤ ملیۆن جونەیھی ئیستەرلینی دەکات.

لەماوەی رابردوو ئینسینی داوای لەبەرپرسانی ناپۆلی کرد , مووچەکەی بۆ زیاد بکەن , بەڵام بەرپرسانی یانەی ناپۆلی ئەم داوایەیان رەتکردەوە , ئەمەش ئاماژەیەک بۆ بوونی کێشە لەنێوان ئەو یاریزانە و یانەکەی

Back to top button