په‌رله‌مانی عێراق بۆ ئه‌م پرسه كۆده‌بێته‌وه.
بڕیارە ئەمڕۆ شه‌ممه پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە و پێكھێنانی لیژنەكانی ناو پەرلەمان تاوتوێ بكەن و هه‌وڵده‌درێت ئه‌و پرسه یه‌كلابكرێته‌وه.”
به‌پێی هه‌واڵی راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كردووه.” كه بڕیاره ئەمڕۆ شه‌ممه 13ی10ی2018 ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كاتژمێر 1ی پاش نیوەڕۆ كۆببێته‌وه و تاوتوێی پێكهێنانی لیژنه‌كان بكات.
هه‌روه‌ها به گوێره‌ی هه‌واڵی راگه‌یاندنی په‌رله‌مان بڕیاره په‌رله‌مانی عێراق، لێكۆڵینه‌وه له ئه‌ندامێتی به‌شێك له په‌رله‌مانتاران بكات.
دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق له كاتێكدایه، كه هێشتا گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق به‌رده‌وامن و تا ئه‌م ساته هیچ ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆ نیه.”