به‌م گیراوه‌یه‌ چه‌وری ورگ مه‌هێلن و كێشتان دابه‌زێنن.

زۆرن ئه‌وانه‌ی رۆژانه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان كێشی خۆیان داببه‌زێنن به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ورگیان هه‌یه‌ و ئه‌سته‌مه‌ بتوانن به‌ سانایی كێش دابه‌زێنن.”

یەكێك لەباشترین گیراوەكان بۆ تواندنەوەی چەوری ورگ دارچینی و هەنگوینە كە زۆر كاریگەرن بۆ دابەزاندنی كێش و تواندنەوەی چەوری.

دارچینی یارمەتی جەستە دەدات هەموو ماددە خۆراكییە بەسوودەكان هەڵبمژێت و ڕێژەی ئەنسۆلین لە جەستەدا هاوسەنگ دەكات و ڕێگرە لەتووشبوون بەشەكرە.

هەنگوینیش یارمەتی باشتربوونی هەرس دەدات، مێتابۆلیزم خێرا دەكات و چەوری دەتوێنێتەوەو بەم شێوەیەش یارمەتیدەرە لە كێش دابەزاندندا.

شێوازی ئامادەكردنی ئەم گیراوەیە:

1. دارچینی (جۆری سایلۆن باشترینە گەر دەستت بكەوێت).

2. هەنگوینی خۆماڵی.

3. یەك كوپ ئاو.

ئاوكە بكەرەوە ناو قۆرییەكەوە بابكوڵێت‌ و پاشان دارچینیەكەی تێبكە با بۆ چەند خولەكێك تێكەڵ بن، پاشان وازی لێبێنە با سارد بێتەوە، لە كۆتاییدا هەنگوینەكەی تێبكەو بەباشی تێكی بدە بۆ ئەوەی تێكەڵ بن.

هەموو بەیانییەك لەسەر گەدەی ناشتا كوپێك لەم تێكەڵەیە بخۆرەوەو بەردەوام بە تاكو دەگەیتە ئەو كێشەی دەتەوێت، لە ماوەیەكی كەمدا هەست بە گۆڕانكارییەكان دەكەیت.

Back to top button