میسی له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه‌ خۆی نوێتر ده‌كاته‌وه‌.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە، یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت گرێبەستی میسی تا ساڵی 2022 نوێبکاتەوەو دوو ساڵی تر لە گرێبەستی ئێستای زیاد بکات.”

میسی لە ئێستادا تا ساڵی 2020 گرێبەستی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە هەیەو چەندین جاریش رایگەیاندبوو دەمەوێت لە یانە کەتەلۆنیەکە کۆتایی بە ژیانی یاریکردنم بهێنم.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌.”گرێبەستی ئێستای میسی تا ساڵی 2020 و لە دوای بە کۆتا هاتنی ئەو بەروارە، یاریزانە ئەرجەنتینیەکە ئازاد دەبێت و دەتوانێت هەر یانەیەکی بوێت پەیوەندی پێوە بکات، بەڵام یانەکە دەیەوێت لە گرێبەستە نوێیەکەدا وردەکاری زیاتری بەرامبەر بە میسی  تێدا بێت و دوو ساڵی تری بۆ زیاد بکات.

Back to top button