وه‌ڵامی ته‌واوی ئه‌و بیانوانه‌ی كه‌ بۆ خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌هێنرێته‌وه‌

ئاماده‌كردن: نیازحاجی

1. پێشمەرگە نەیدەتوانی بەرگری لەکەرکوک بکات و چەکی پێویستی نەبوو !
2. یان دەڵێن ، کەرکوکمان لە وێرانبوون پاراست و نەمانویست وەک عەفرینی لێ بێ !
3. یان دەڵێن ئەمەریکا دەستی لەو پیلانەدا ھەبوو !
4. یان دەڵێن ، ھێرشی سەر کەرکوک بەھۆی ریفڕاندۆمەوە بوو !
5. یان دەڵێن ئەی شەنگاڵ و مخمور بۆ رادەست کران !
6. ئایا پیلانی ١٦ی ئۆکتۆبەر ھەر بۆ کەرکوک بوو ؟
7. کێن ئەوانەی لە پیلانی ١٦ی ئۆکتۆبەر گڵابوون ؟
8. ئایا ھێرشی داعش و حەشد و سوپای عێراق بۆسەر کوردستان لەچوار چێوەی یەک پیلاندابوون بۆ ھەمان مەبەست؟
9. لێکەوتەکان و دەرئەنجامەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر چی بوون ؟
10. ئایا ١٦ی ئۆکتۆبەر کۆتایی پێ ھاتووە؟

ئەم چەند خاڵەی سەرەوە ، چەند سەرنج و پرسیارێکن پێویستە لۆژیکیانە وەڵامی ھەموویان بدرێنەوە ، لە خوارەوە یەکەبەیەکەی وەڵامەکان دەخەمە بەردەستی ئێوەی ئازیز .

یەکەم / ئایا پێشمەرگە نەیدەتوانی بەرگری لەکەرکوک بکات و چەکی پێویستی نەبوو ؟
وەڵام /
پێشمەرگە نەک ھەر دەیتوانی بەرگری لەکەرکوک بکات ، بەڵکو سەرەڕای ئەوەی دەیتوانی ھێرشەکە تێکبشکێنێت ، دەیتوانی بچێتە قۆناغی ھێرشبردنیشەوە ، ھێزە ھێرشھێنەکان بۆ سەرکوردستان بریتی بوون لەسوپا و حەشدی شەعبی واتا دوو جۆر بوون ، زۆربەی ھێز و فەرماندەکانی سوپا باوەڕیان بە شەڕەکە نەبوو ، ھێزەکانی حەشدی شەعبیش لەچەندین ھێزی جۆراوجۆر پێکھاتبوون و ھێزی رێکخراو نەبوون و زیاتر ھێزی میلیشیایی بوون .
ورەی پێشمەرگە لەو پەڕی بەرزی دابوو ، دیمەنەکانی پێش ھێرشەکانی حەشدی شەعبیمان لەبیرە لە میدیاکانەوە کە ورەی پێشمەرگە لەچ ئاستێکی بەرزدا بوو دەیانگوت ( خاک دەخۆین خاک نافرۆشین)، بەقەبارەی ھێزی پێشمەرگە ھیزی خۆبەخشیش ھەبوون ، بینیشمان ھێزەکانی حەشد و سوپای عێراق لەچ دۆخێکی بێ ورەییدا بوون ، لە دوا رۆژەکانی پێش ھێرشەکانیان رێژەی چەکفڕێدان و خۆدزینەوە لە ریزەکانیاندا بەرێژەیەکی زۆر لەبەرزبونەوەدا بوو ، باوەڕ و عەقیدەیان بە شەڕەکە نەبوو ، بە پێچەوانەوە پیشمەرگە بەعەقیدەیەکی بەرزەوە باوەڕی بە دۆزەکەی ھەبوو و ئامادەی بەرگری و قوربانیدان بوون .
بۆ سەلماندنی ئەو راستیانەی سەرەوە چەند بەڵگەیەک دەخەمە روو :
بەڵگەی یەکەم /
ھێزەکانی حەشدی شەعبی زیاتر لە ١٥٠ ھێرشیان پێشتر بۆ سەر گوندی بەشیر ئەنجامدا بوو ، دوای کوژران و بەدیلگرتن و بریندار بوونی ژمارەیەکی یەکجار زۆریان ، پاش ھاوکاری ھێزی ئاسمانی ھاوپەیمانان لەکاتی ھێرشەکان و پێش ھێرشەکانیان ، لەبەرمبەر ژمارەیەکی کەم لە چەکدارانی داعش ، حەشدی شەعبی و سوپای عێراق نەیانتوانی گوندی بەشیر بگرنەوە و زیاتر لە دوو ساڵی پێچوو تا ئازاد کرا دوای ھاوکاریکردنیان لەلایەن ھێزی پێشمەرگەوە ، ئەو ھێزە فشۆڵە ئەگەر خیانەت نەبا ھەرگیز نەیدەتوانی پێ بنێتە ناو کەرکوکەوە.
بەڵگەی دووەم /
ھێرشەکانی حەشدی شەعبی و سوپا لە تەواوی شەڕەکانی پردێ و قرەچوغ و گوێڕ و خازر و ناوەران و تلسقۆف و محمودیە و سحێلە تێکشکان و پێشڕەویەکانیان وەشتێنران تەنھا بەرگریکردنێکی قارەمانانەی پێشمەرگە سەرەرای ئەوەی تانکی ئەبرامزیشیان بەکارھێنا .
بەڵگەی سێیەم /
لە شەوی ١٦ی ئۆکتۆبەر ، کاتژمێر ١٢ شەو ھێرشی گەورەی حەشدی شەعبی و سوپا دەستی پێکرد بۆسەر باشوری رۆژئاوای کەرکوک ، تا کاتژمێر ٤ بەیانی بەردەوام بوون ، چەندین کوژراویان لێ بەجێ ماو زیاتر لە ٨ ئۆتۆمۆبیلیان سوتێنرا و ھێرشەکە تێکشکێنرا ، لە دوای تێکشکانی ئەو ھێرشە گەورەیە خیانەت دەستی پێکرد و سەنگەرەکان چۆڵکران !
بەڵگەی چوارەم /
ھاوپەیمانان حەزری بەکارھێنانی فڕۆکەیان بەسەر عێراق بۆ بەشداری لەشەڕەکە سەپاندبوو ، بۆیان نەبوو بریندارەکانیشیان بەفڕۆکە بگوازنەوە ئەوەش لەبەرژەوەندی پێشمەرگە بوو !

لە ١٠/١٠ سەرۆک بارزانی سەردانی کەرکوکی کرد ، کۆبونەوەی لەگەڵ فەرماندە سەربازیەکانی ئەو میحوەرانەی ئەوێ ئەنجام دا ، کۆسرەت رەسوڵ و نەجمەدین کەریم و محمدی حاجی محمود و شێخ جەعفەریش یاوەری بوون ، لە کۆبونەوەکەدا ھەرچی پیداویستی ھەبوو دابین کران ، کەموکوڕی سەنگەرەکان نەھێڵران ، لەو کۆبونەوەیە سەرۆک بارزانی ئەوەی راگەیاند کە ھێزێکی زۆری پێشمەرگەی ئامادەکردووە تەنھا بۆ بەرگری لە کەرکوک ، ئەگەر پێویستە دەینێرم بۆ ئەوەی سەنگەرەکانی پێ بەھیز بکرێت ، لەوەڵامدا وەستا رەسوڵ گوتی پێوێستمان پێی نیە ، ھێزەکانی ئێمە زۆرن و دەتوانین بەرگری بکەین و ھێرشەکان تێکبشکێنین !
دوای ئەو کۆبونەوەیە کوسرەت رەسوڵ و شێخ جەعفەر لەکەرکوک ھێڵرانەوە تا بەتەواوی خۆیان تەرخان بکەن بۆ سەرپەرشتیکردنی ئەو دوو میحوەرەی ئەوێ .

کەواتە ئەو بانگەشانە پوچەڵن کاتێک دەگوتری پێشمەرگە توانای بەرگری نەبوو .

 

به‌شی یه‌كه‌م ….
Back to top button