بیانووه‌كانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر.. به‌شی دووه‌م

وەڵامی خاڵی دووه‌م…

نیازحاجی

بۆ ئەو کەس لایەن و تاقمەخیانەتکارەی کە دەڵێن لە ١٦ی ئۆکتۆبەر کەرکوکمان لەوێرانە پاراست ، نەمانویست وەک عەفرینی لێ بێ !

سەرەتا دەبێ بزانین کە ھێرشی عەفرین دوای کەرکوک بوو ، سەرکەوتنی دوژمن لە کەرکوک بەھۆی خیانەتەوە رێگا خۆشکەر بوو بۆ ئەوەی دوژمن ھەمان شت بەسەر عەفرین بھێنێت ، ئەگەر دوژمن لە کەرکوک تێکبشکابا ھەرگیز نەدەتوانرا لە عەفرینیش دوبارەی بکاتەوە .
لە عەفرین زیاتر لە مانگێک بەرگری کرا، لەوێ پێشکەوتوترین فڕۆکەش بەکارھێنرا تا مانگێک پێشڕەویەکی ئەوتۆی سوپای دوژمن بەدی نەکرا ، ئەو کات پێشڕەوی بەدی کرا کە رێگادرا میلیشیاکانی سەر بە رژێمی ئەسەد بێنە ناو عەفرین کە ئەو رێگادانەش بەھەمان شێوەی کەرکوک بەشێکی تر بوو لەپیلانی خیانەت .

کەرکوک پێویستی بە ٢٤ کاتژمێر بەرگری بوو ، ئەوکات ئەگەر ھاوپەیمانانیش دەستێوەردانیان بۆ راگرتنی شەڕ نەکردبا ، سوپا و میلیشیاکانی حەشد خۆیان جورئەتی ھێرشی تریان نەدەما ، مەگەر مالیکی خۆی نەیگوت ، ئەگەر ھاوکاری یەکێتی نەبوایە ھەرگیز ھێزەعێراقیەکان نەیاندەتوانی بێنە ناو کەرکوکەوە بۆیە مالیکی و عامری و قەیس خەزعەلی و ابو عزرائیل و ابومھدی مھندس دوای داگیرکردنی کەرکوک سوپاسی یەکێتیان کرد و وەفیق سامەڕائی بە(شباب و ابطال اوکتوبر) ناوی بردن و سوپاسی کردن !

ئەو پیلانەی بۆ کەرکوک ھەبوو ، بەشێک بوو لەپیلانێکی گەورەتر کە تەواوی ھەرێمی کوردستانی دەگرتەوە ، ھەولێر و دھۆکیش داخلی پیلانەکە بوو ، بەرگری پێشمەرگە لە سحێلە و پردێ و سەدی موصڵ ، پێشی لەپیلانەکەگرت و شکستی پێ ھێنا ، دەکاتژنێر بەرگری قارەمانانەی پردێ و دەکاتژمێر بەرگری قارەمانانە لە سحێلە بەری لەپیلانەکەگرت ، ئەگەر ئەو بەرگریە نەبا ئێستا شتێک نەمابوو بەناوی ھەرێمی کوردستان و لە کەرکوک خراپتری بەسەردا ھاتبوو ، کەواتە ھیچ لۆژیکێک لەوەدا نابینرێ کە تاقمی خیانەتکار دەڵێن بۆیە بەرگریمان نەکرد تا کەرکوک وێران نەبێ ، بە پێچەوانە ئەگەر بەرگری بکرایەو و خیانەت نەکرایە ئێستا دۆخی کەرکوکیش وەک ھەولێر و دھۆک دەبوو .

بۆ کەرکوک ئێستا وێرانە نیە ؟
لەوە زیاتر بەنیازی چی بوون ؟
ئێستا کەرکوک بە دۆخێک گەیشتووە ، خوێندنی کوردیش واخەریکە تێیدا قەدەغەبکرێ ، لە باڵادەستی موتڵەقی کوردەوە بە دۆخێک گەیشتوە کە ئێستا بەزەییت بە کورد تێیدا دێتەوە !
دووز خەورماتوو چی نەما بەسەری نێت بەھۆی خیانەتەوە ، ئەگەر خیانەت نەبا ، لاوانی دووز بای ئەوە قارەمانێتیان تێدا بوو بەرگری لەشارەکەیان بکەن .
ئەمە زانیاریە ، لەروی سەربازیەوە دۆخی فیشەک و تەقەمەنی لۆجستی سوپای عێراق و میلیشیاکان بەشی یەک ھێرش لە بەرەکانی شەڕ دانرابوون و کۆگاکانیان بەتاڵ ببوون ، گەورەترین بەڵگەش بۆ ئەو بابەتە ئەوەبوو کە دوای تێکشکانیان لە پردێ و سحێلە و شوێنەکانی تر ، سوپا و حەشد ھێرشەکانیان وەستاند و نەیانتوانی ھێرشی دوبارە ئەنجام بدەنەوە ، ئەگینا پیلانەکانیان تا دواخاڵی سەر سنورەکان بوون .
کەواتە ئەگەر لە ھەر میحوەرێک ٢٤ کاتژمێر بەرگری بکرایە ، بێ ئەوەی ھاوپەیمانان تەداخولیان بکردایە ، خۆیان توانای ھێرشی تریان نەدەما ، ئەگەر ھەبوو دۆخی شەڕ بەجۆرێکی تر بگۆڕایە لەبەرژەوەندی کوردستان .
لە کەرکوک بەرگریەکە نەکرا و لە پردێ و سحێلە و شوێنەکانی تر کرا ، ئێستا دەبینین کە واقعەکە ئەو راستیانەی سەرەوەیان پشتراتکردۆتەوە .
کەواتە ئەگەر لەکەرکوک خیانەت نەکرایە ئەوا دۆخی عەفرینیش ئێستا دۆخێکی تر بوو ، خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر رێگا خۆشکەر بوو بۆ ئەوەی ھەمان شت بەسەر عەفرینیشدا بێت، وای کرد دوژمن درێژە بەپیلانەکەی بدات لە عەفرینیش .

به‌شی دووه‌م..

Back to top button