سلێمانی به‌هۆی زۆربوونی تاوانه‌وه هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌كه‌ونه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه
سلێمانی ئه‌و شاره‌ی سه‌رباری ئیرهابی فكری لایه‌نه سیاسییه‌كان و ئه‌مبه‌رو ئه‌وبه‌ری سه‌ركرده‌كان ، پێشیلكاری تاوان روو له هه‌لكشان ده‌كات و هه‌ربه هۆی زۆربوونی تاوان له سلێمانی وهێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه ده‌خرێنه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه .
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “لەم مانگەدا تاوانی جۆراو جۆر لەسلێمانی روویانداوە و رێژەكە زیادیکردووە، بۆیە لە ئەمڕۆوە مەفرەزە لە زۆربەی کۆڵان و شەقامەکانی سلێمانیدا دادەنرێت بە مەبەستی رێگری لە زیادکردنی تاوانەكان”.
له‌باره‌ی ئه‌وی له ڕابردوودا هێزێكی تایبه‌ت دروست كرا گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌لێت : “ئەو هێزەو سەرجەم هێزەکانی سلێمانی دەخرێنە حاڵەتی ئامادە باشیەوە و بازگەی کاتی دادەنرێت بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران و داواکراوان”.