پارتی دیموكراتی كوردستان سوره له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه‌ی سیاسی
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/10/PARTY-AND-YAKETE.jpg)
پێشبینی لایه‌نه‌كان له دوای ڕاگه‌یاندنی كۆتایی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه كه پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم كارێكی ئاسان نییه و ئاسته‌نگی زۆری له‌به‌رده‌مدایه ،چونكه پارتی یه‌كێتی به هۆی ڕێكنه‌كه‌وتن له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق ناكۆكی كه‌وتووه‌ته نێوانیان لێكتر دابراون ، پارتی دیموكراتی كوردستان له دوای ململانێكانی یه‌كێتی و رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌كان تێكدانی یه‌كڕیزی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان پارته‌كه‌ی جاران نییه و له باسكردنی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم دا باسی ئیستحقاقاتی هه‌ڵبژاردن ده‌كات و خۆی له‌قه‌ره‌ی حکومەتی تەوافوقی و بنکە فراوان نادات ، پارتی زیاتر سوره له‌سه‌ر حكومه‌تی زۆرینه نه‌ك حكومه‌تی ته‌وافوق و ڕێكه‌وتنی سیاسی .
هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی بۆ ئه‌وه‌یه كه له‌ناو كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم پۆسته‌كانی كه‌م نه‌كات و وه‌كو خۆی بمێنێته‌وه ،پارتی دیموكراتی كوردستانیش سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پۆسته‌كان به پێی ئیستحقاقاتی هه‌ڵبژاردن دابه‌ش بكرێت ، بزوتنه‌وه‌ی گۆران برایوه‌ی سێیه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان بووه ،به‌ڵام بریاری نه‌داوه كه به‌شداری له كابینه‌ی نوێ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كه‌ن یان نا ، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئۆپۆزیسیۆنبوون بە بژاردەی یەکەم دادەنێن لە حکومەتی داهاتوودا.
یه‌كێتی به‌رده‌وام جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه‌به‌بێ بوون و هاوبه‌شی ئه‌وان ناكرێت حكومه‌تی هه‌رێم پێكبهێنرێت ،له‌وانه‌یشه ئیتر هاوبەشیی ۵۰ بە ۵۰ لەگەڵ پارتی ئیتر بووبێتە مێژوو بۆ یه‌كێتی .