حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موو هه‌وڵێك وهاوكار ده‌بێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ته‌رمى قوربانییان بۆ هه‌رێمى كوردستان

سەفین دزەیی، گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: “حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ر له ساتى یه‌كه‌مى رووداوه‌كه‌وه به وردى به‌دواداچوونى بۆ كردووه”.
گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان راشیگەیاند: “حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ لایه‌نه به‌رپرسه‌كان له توركیا له په‌یوه‌ندیدایه و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات و هاوكار ده‌بێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ته‌رمى قوربانییان بۆ هه‌رێمى كوردستان”.
سەفین دزەیی گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، وێڕاى پرسه و سه‌ره‌خۆشى، نیگه‌رانى، هاوسۆزى و هاوخه‌میى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ڵ خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانییان ده‌ربڕى.
هاوكات فیدراسیۆنی پەنابەران رایدەگەینیت لەڕووداوەكەی ئیجە كە دوو رۆژ لەمەوبەر یەختێك بە ۳۵ پەنابەرەوە ژێر ئاوكەوت لە کۆی ٣٥ پەنابەرەش کە ١٦ پەنابەریان کورد بوون و دانیشتووی پاریزگای دهۆکن تائێستا تەرمی چوار پەنابەرییان دیارە و۱۱ پەنابەریش كەزۆربەیان منداڵن تائێستا بێسەرو شوێنن.