عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رپشك ده‌كرێت حه‌لبوسی داواییه‌كی له حكومه‌تی نوێی عێراق هه‌یه
هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی فه‌تح و ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در ده‌ڵێت: “هاوپه‌یمانی فه‌تح و سائیروون، عادل عه‌بدولمه‌هدی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێیان به ته‌واوی ئازادكردووه بۆ ده‌ستنیشانكردنی وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ۱۳ی۱۰ی۲۰۱۸، هادی عامری، له ۳۷ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی گوتارێكی پێشكه‌شكرد و گووتی: “پێویسته عادل عه‌بدولمه‌هدی په‌له له پێكهێنانی حكوومه‌ت بكات، چونكه هاوپه‌یمانێتی فه‌تح و سائیروون به ته‌واوه‌تی ئازادیان كردووه له ده‌ستنیشانكردنی وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی، هیچ فشارێك ناخه‌ینه سه‌ری، به‌پێچه‌وانه‌وه پاڵپشتی ده‌كه‌ین و هیواخوازین سه‌رجه‌م سه‌ركرده سیاسییه‌كان به‌رده‌وامبن له هاوكاریكردن و پاڵپشتیكردنی”.
لای خۆشیه‌وه حه‌لبووسی له گوتارێكدا له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: “كاتێك له سه‌روبه‌ندی پێكهێنانی حكوومه‌ت داین، ده‌بێت بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه به خێرایی قه‌یرانه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ناوچه هه‌یه ئاوی خواردنه‌وه‌ی نییه و ئاوه‌كه‌ی پیسه، یان قه‌یرانی كاره‌با به‌بێ چاره‌سه‌ر ماوه‌ته‌وه، یان خاوه‌ن بڕوانامه‌كان بێكارن، بۆیه پێویست نییه به‌گشتی و هه‌ڕه‌مه‌كی قسه بكه‌ین و چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه و قه‌یرانانه پێویسته له پێشینه‌ی كاره‌كانی حكوومه‌ت بێت”.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گووتیشی: “پێویسته حكوومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه و قه‌یرانانه واده‌یه‌كی دیاریكراوی هه‌بێت، كێشه‌كانی خه‌ڵك به زوویی چاره‌سه‌ر بكرێت، كێشه‌ی كاره‌با و ئاو و بێكاری بخرێته به‌رنامه‌ی حكوومه‌ته‌وه”.
حه‌لبووسی ده‌شڵێت: “ده‌بێت هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ پاراستنی عێراق و سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی و رێگه‌گرتن له گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردان و ئه‌وه‌ش ئه‌ركێكی نیشتمانییه. ئه‌ركێكی سه‌ره‌كیشه بۆ گێڕانه‌وه‌ی متمانه له‌نێوان هاووڵاتیان و ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌ته‌كه‌یان”.
دوایین رۆژ بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق به گوێره‌ی ئه‌و واده‌یه‌ی له ده‌ستووری عێراقدا دیاریكراوه بۆ ئه‌م جاره رۆژی ۳ی۱۱ی۲۰۱۸ یه و پێشبینی ده‌كرێ، عادل عه‌بدولمه‌هدی پێش ئه‌و واده‌یه ناوی وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكات.