سه‌مسونگ ئۆفه‌رێكی نوێ ده‌داته‌ به‌كارهێنه‌رانی

خواكوڕك

دوای ئەوەی مۆبایلی نۆت حەوت شکستی هێنا و له‌ چەندین حاڵەتدا، بینرا پاتری مۆبایلەکە دەتەقێتەوە و ئەمەش پێگەی کۆمپانیاکەی بردە ژێر پرسیار و زیانێکی زۆری بە کۆمپانیاکە گەیاند.

کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانەی کە پێی کەوت پێشنیارێک دەخاتە بەردەم کڕیارەکانی و داوا لە کڕیارانی نۆت حەوت دەکات مۆبایلەکەیان بە نیوە نرخ بە جۆرێکی تری مۆبایل دەگۆڕێتەوە و ساڵی داهاتوو بە خۆڕایی بەرهەمێکی نوێیان پێشکەش دەکات.

بەگوتەی کۆمپانیاکە ئەوانەی گالاکسی نۆت حەوتیان کڕیوە دەتوانن مۆبایلەکانیان بە جۆری  گالاکسی ئێس حەوت بگۆڕنەوە و نیوەی نرخەکە بدەن و ساڵی داهاتووش کە مۆدێلی ئێس هەشت و نۆت هەشت  دەخاتە بازاڕەوە ، کڕیارەکان دەتوانن مۆبایلەکانیان بە خۆڕایی لەگەڵ مۆدێلی نوێی کۆمپانیاکە بگۆڕنەوە.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ لە چەندین وڵاتی جیهان گەشتکردن بە مۆبایلی نۆت حەوت قەدەغە کرا. رەکابەری کۆمپانیاکە کە بە ئەپڵ ناسراوە ماوەیەکی کورت دوای خستنەڕووی بەرهەمی نوێی سامسۆنگ، ئایفۆن حەوتی خستەڕوو کە سەرکەوتنی بەدەست هێنا و ئەمەش بەهای پشکی کۆمپانیاکەی بەرزکردەوە.

Back to top button