دادگای سلێمانی سیمکارتی مۆبایلی سۆران عومەر ڕادەگرێ

سۆران عومەر، ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك له‌ باره‌ی ڕاگرتنی سیمكارته‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئاسیاسێڵه‌وه‌ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی نوسیووه‌و ده‌ڵێت :” دوێنێ بەدەم کەیسی ئافرەتێکی ھەرەشە لێکراوەوە بووملە کۆتایی کارەکەدا لەگەڵ فەرمانبەرێکی داڵدەدانی ئافرەتان قسەم دەکرد پەیوەندیەکە بچراو ئاسیا وتی ئەم ژمارە بەفەرمانی دادگا راگیراوە!

ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان نوسیویه‌تی و ده‌شڵێت:” زۆر لام سەیر بوو بیرم کردەوە تۆ بڵێی دادگا لەبەرچی موبایلی شەخسی بەندە دابخات؟ ھیچ حاڵی نەبووم، ئەمڕۆ بەڕێزێک لەپۆلیسی سلێمانی بەدواداچونی کرد دەرکەوت بەفەرمانی دادوەر داخراوە! لەگەڵ دادوەرە بەڕێزەکە قسەم کرد وتم بەچی مادەیەکی یاسایی موبایلی شەخسی پەرلەمانتارێک ڕادەگری کە پارێزبەندی ھەیە؟ موبایل سکاڵای لەسەر نەبێ بەچ حەقێک دایدەخەی؟ ئەلێ بۆ ئەوەی بێی بۆ دادگا! وتم ژمارەکەمت لایە دەمناسی قسەمان پێکەوە کردووە با بتوتایە پێش ئەوەی بریاری داخستنی بدەم پەیوەندیەکی پێوە بکەن! وتم ھیوادارم پەیوەندی بەوەوە نەبێ لەدۆسێی گرتنی شاسوار عەبدولواحید نیگەرانی و قسە کەوتە نێوانمان!”.

له‌ كۆتایی نوسینه‌كه‌یدا سۆران عومه‌ر نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت :” بەڵام بەراستی دەس بردن بۆ داخستنی موبایلی شەخسیم ئازاریدام بۆیە وتم زۆر سوپاس کاک حاکم بڕیاری کردنەوەشی بدەی من ئەو سیمكارته‌ی ئاسیا بەکار ناھێنمەوە! “.

جگە لە سلێمانی، لە هەولێریش سۆران عومەر سکاڵای لەسەرە و تەنانەت بەرپرسانی پۆلیسی هەولێر ئاشکرایان کردووە کە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە، بەڵام ئەو پەرلەمانتارەی کۆمەڵی ئیسلامی باسی لەوە کردووە کە پارێزبەندیی یاسایی هەیە و بەو هۆیەوە نەچووەتە بەردەم یاسا.

 

Back to top button