نه‌جمه‌دین كه‌ریم : كه‌ركوك له ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ردا فرۆشرا و تاوانێكی گه‌وره‌یه
نەجمەدین کەریم لە میانی چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی ساڵیادی خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ری ۲۰۱۷كه گروپێكی خیانه‌تكاری نێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕۆلیان هه‌بوو له ڕاده‌ستكردنی له %۵۲ خاك و خه‌ڵكی كوردستان به هێزه‌كانی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئێرانییه‌كان ڕایگه‌یاند: ”ئەوانەی دەستیان لەم کارە بوو و بوونە هۆی ١٦ی ئۆکتۆبەر، ئەمڕۆ دەیانەوێ ئەو دۆڕانەی لە کەرکووک ڕووبەڕوویان بووەوە، بە شتی‌تر دایپۆشن، بەوەی خۆیان دەردەخەن یان بەناوی ئەوەی لە کەرکووکدا لە هەڵبژاردن بردوویانەتەوە، هەموو کەسیش دەزانێ ئەو هەڵبژاردنە چۆن بووە“.
نەجمەدین کەریم پارێزگاری شه‌رعی كه‌ركوك ده‌ڵێت : ”بە بەڵێنی هەرچییەک بێت، کەرکووک فرۆشراوە“ و ئەو کارەشی لەو شارەدا کراوە، ”تاوانێکی گەورەیە و لە مێژووشدا هەر دەمێنێت کە لەو ڕۆژەدا چیکراوە“.
پارێزگاری شه‌رعی كه‌ركوك له‌باره‌ی خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ڕه‌خنه له سه‌رۆككۆماری پێشوی عێراق ده‌گرێت و گووتی : ده‌بوایه فواد مه‌عسوم ”بهاتایەتە سەر تەلەڤزیۆن“ و بڵێت کە ئەو کارەی کراوە، نایاسایی و نادەستوورییە، ئەوکاتە ”با پەرلەمان لایدایە، ئەوەش جێی شانازی دەبوو، بەڵام دیارە ئەو وەزیفەکەی بەلاوە گرنگتر بوو“.
هه‌روه‌ها نه‌جمه‌دین كه‌ریم ڕه‌خنه‌ی توندیش له یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌گرێت ده‌لێت:” ده‌بوایه یه‌كێتی له پێناو جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی و ریزی له شه‌هیده‌كانی بگرتایه ”دەبووایە لێکۆڵینەوەیەکی جددی لە ١٦ی ئۆکتۆبەر بکردایە و ئەوانەی بەرپرسن و لەوانەیە پارەیان وەرگرتبێ یان بەڵێنی شتیان پێ درابێ، لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرایە“. دەشڵێت: ”تا ئەمە نەکرێ، بەشداری لە هیچ کۆبوونەوەیەکی یەکێتیدا ناکەم“.
له‌پاش ڕووداوه‌كانى خیانه‌تی ڕه‌شی ۱٦ـى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷ و هاتنى سوپاى عێراق و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی و هێزه ئێرانیه‌كان بۆ سنوورى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان،كه‌ركوك كه‌وته ژێرده‌ستى میلیشیای حه‌شدى شه‌عبی وهێزه‌كانی ئێرانی له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان ته‌عریبكردن به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه پێمهاته‌كانی تر له زیادبووندایه.