عومه‌ری سه‌ید عه‌لی بریاری دورخستنه‌وه‌ی عه‌بدوڵای مه‌لا نوری ده‌دات

له‌ چوارچێوه‌ی ناكۆكییه‌ ناوخۆییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران ،به‌ بریاری عومه‌ری سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆران كلیلی ژووری سكرتاریه‌تی جڤاتی نیشتیمانی له‌ عه‌بدولای مه‌لا نوری وه‌رگیراوه‌ته‌وه‌و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌شدا ژماره‌یه‌ك هه‌ڵسوڕاوی دیاری گۆران هۆشداری ده‌ده‌نه‌ عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ریكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان .

له‌ ئاگادارینامه‌یه‌كدا ڕۆژی ۱۱ی۱۰ی ۲۰۱۸ هه‌ریه‌ك له‌ هه‌لسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران ( ئه‌مین به‌كر ، ئیسماعیل نامیق ، غالب محه‌مه‌د ، شیركۆ حه‌مه‌ ئه‌مین ، چیا عه‌باس ، ئومێد حه‌مه‌ عه‌لی ، كاوه‌ محه‌مه‌د و ڕه‌وه‌ز هه‌ڵكه‌وت ) ڕایده‌گه‌یه‌نن كه‌ به‌ فه‌رمانی ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆران كلیلی ژووری سكرتاریه‌تی جڤاتی نیشتیمانی له‌ ( عه‌بدوڵای مه‌لا نوری ) وه‌رگیراوه‌ته‌وه‌ و ناوراویشیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌و كه‌ چیتر ناتوانێت له‌و ژوری كۆبونه‌وه‌ ئه‌نجام بدات .

هه‌ڵسوراوه‌كانی گۆران هۆشداریان داوه‌ته‌وه‌ ڕێكخه‌ری گشتی گۆران كه‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكات و سنورێك بۆ ئه‌و ڕێكارانه‌ دابنرێت ،ئه‌گه‌رنا هه‌ڵویستی تریان ده‌بێت .

كێشه‌ و ناكۆكییه‌كانى ناو گۆڕان له‌ دواى نه‌وشیروان مسته‌فا و شكستى هه‌ڵبژاردنى ۱۲ى ئایاری رابردوو هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان له‌ ۳۰ـی ئه‌یلول ئه‌و ڕاستییه‌ى ده‌رخست كه‌ گۆڕان و سه‌ركرده‌كانى نه‌یانتوانى “ئه‌مانه‌تپارێزى” وه‌سێتنامه‌كه‌ى نه‌وشیروان مسته‌فا بن ، جموجۆڵی كوڕه‌كانی نه‌وشیروان هۆكاری سه‌ره‌كییه‌ بۆ توڕه‌ بوونی زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی گۆڕان وەرگرتنی بڕی ٢٥٠ هەزار دۆلاری مانگانە بە نهێنی لە یەکێتی، هەروەها تاپۆرکردنی سەرجەم موڵک و ماڵەکانی گۆڕان بەسەر کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا، جگە لە پەیوەندییە تایبەتەکەی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا لەگەڵ بنەماڵەی تاڵەبانی، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە داراییەکانیان لە سلێمانی، کێشەی لەنێو بزووتنەوەی گۆڕاندا درووست کردووە و بەشێک لە بەرپرسانی بزووتنەوەکە بە ئاشکرا نیگەرانی خۆیان ده‌رده‌بڕن .

 

Back to top button