سەرۆك بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری نەینەوا دەكات

ئه‌مڕۆ شەممە 13ـی 10ـی 2018 لە سەلاحەددین سەرۆك بارزانی  پێشوازی لە نوفل حمادی سوڵتان پارێزگاری نەینەوا كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و دوایین گۆڕانكارییەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا. هەروەها بیروڕا لەبارەی بارودۆخی پارێزگای نەینەوا و گەڕانەوەی ئاوارەكان و ڕەوشی خزمەتگوزاریی و ئاوەدانكردنەوەی شاری موسڵ ئاڵوگۆڕ كرا.

Back to top button