عەبدوڵای مەلا نوری: باندێکی دزی و ریشوەخۆری گۆڕان ئاشکرا دەکات کە چەندین بەرپرسی گۆڕانی تێوەگڵاون

 

دوای ئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان لە دواهەمین هەڵبژاردن رووبەڕووی شکستێکی گەورە بوویەوە نیوەی کورسیەکانی بەبەراورد لەگەڵ خولی پێشوتر لەدەستدا، هەلسوراوێکی دیاری گۆڕان، ڕەخنەی توند لە حزبەکەی دەگرێت و لە وتارێکی بەناوی بۆچی گۆڕان شکستی خوارد؟ ناوی چەند بەرپرسێک ئاشکرا دەکات کەبەرتیل خۆر بوونە لەسەر حسابی خەڵک خۆیان دەولەمەند کردووە.

عەبدوڵای مەلا نوری هەلسوڕاوی گۆڕان وئەندامی پێشووتری بزووتنەوەی گۆڕان لە وتارێکدا دەنوسێت:” گروپێک لە گردەکە وەک چیای کاک نەوشیروان، سەرکەوتی کوبە، خەلیل سەرکانی ناوێک لەگەڵ چەند کەسێکیتر، ئەمانە فێری کاسپیەک بوو بوون، بۆ نموونە: من 500 ملیۆن دینارم لای حکومەتەو حکومەت پارەی نیە بمداتەوە وچەکم پێیە، ئەچووم بۆ لای یەکێک لەمانە کە بەڵکو ئەم چەکەم بۆ بکەنەوە بە پارە بەربە نیوەی، ئەوان چەکەکەیان ئەدا بە ڕیباز حەملان،ئەویش 500 ملیۆنەکەی سەرف ئەکرد، 250 ملیۆنی بۆ خاوەن پارەکەو 250 ملیۆنی بۆ خۆیان، بەم ڕێگایە ملیۆنەها دۆلاریان پەیدا کرد ،ئەمە جگە لە دۆزینەوەی دەیان ڕێگایتر بۆ دزی وگەندەڵی، هەرئەوەیش بوو ڕیبازپرسیارێکی جوانی لە من کرد” تۆ بۆچی وا دژی منیت؟ بۆچی گۆران خۆی هیچ قسەیەک ناکات دژی من و هەڵویستی نیە؟” وتم بۆ؟ وتی لەبەر ئەوەی هەرچی مەلەفە لامە، هەرچی کرابێت بە ئاگاداری ئەوان کراوە، کاتێکیش کاک نەوشیروان کۆچی دوایی کرد، لە گردەکە دزە شەقاوەکان بانگیان کردبوو، پێیان وتبوو، کاک نەوشیروان نەماوە یەک قسە بکەیت ئەتکوژین، ئەویش بارگەو بنەی پێچایەوەو چووە هەولێر.

پەرلەمانتارەکەی پێشوتری گۆڕان دشنوسێت:” ئەوکاتەی 25 ئەندام پەرلەمانەکەی گۆران هەریەکەی 48 ملیۆن دیناریان وەرگرت، هاوارمان زۆر کرد، بەلام هەرچی هێنایان وبردیان پارەکەیان خوارد،خەڵکی هێندەیش گێل نیە ئەمانەی لەبیر بچێت، کابرا لە شارەزورەوە بە پێ ئەهات بۆ گردەکەی زەرگەتە، یەکێتیەکان، گوێیان ئەبڕی، شەقیان تێهەڵەدا، سوکایەتیان پێئەکرد، کاتێک ئەبینێت خۆی نان نیە بیخوات و ئەندام پەرلەمانەکان 48 ملیۆن وەرەگرن وئەیخۆن، دەنگ نادا بە گۆران، ڕابەرایەتی هەرحیزبێ پشت بکاتە خەلک، خەلکی بەکەر بزانێت باجەکەی ئەدا، سەری پێشۆڕ ئەکرێت، ئەمە دەرسی مێژووە.

لەبارەی ۱۹ی حوزێران عەبدولای مەلا نوری دەلێت:” 19ی حوزەیران و بەزمەکەی دکتۆر یوسف لەپەرلەمان و بە هیمەتی حەمە تۆفیق، گەورەترین شکست بوو، ئاخرنوینەری ئەمریکاو نەتەوە یەکگرتوەکان هەموو حیزبەکان وتیان با تەنها سێ ڕۆژ کۆوبونەوەکە دوابخرێت، بەڵام دوایان نەخست و نەتیجەکەی شکستی گۆران لە بادینان و هەولێر بوو، بۆیە کاتێک سەرۆکی پەرلەمان،فراکسیۆنەکەی گۆران،چوار وەزیرەکەیان گەڕانەوەو وەدەر نران کاک نەوشیروان پێی وتن” ئێوە خۆتان موچەی باشتان هەیەو خەمی خەڵکتان نیە، چۆنتان خراپکرد ئاوایش چاکی بکەنەوە”.

هەروەها نوسیویەتیشی:” یەکێک لە هەڵە ستراتیژیەکانی گۆران ڕێکەوتن بوو لەگەڵ یەکێتی، ئەوەی ناویان نا “ڕێکەوتنی دەباشان” تا بە ئێستا هەردولایان سەرکەوتوو نەبوون و پارتی توانی بەکاریان بهێنێت وخۆیشیان لەو ئاستەدا نەبوون، بە تایبەت سەرانی یەکێتی کە تەسلیم بووبوون بە بنەماڵەی بارزانی و ڕەشوەیان وەرئەگرت بۆ خۆیان، پارەی نەوت وداهاتەکان، ئەم پارانەیش بۆ خۆیان ئەیان خواردو هیچ خزمەتێکی خەلکی دەڤەری سلێمانی تا کەلارو کفری و رانیەو قەلادزێ و کۆیەو جێگاکانی تر،واتە ئەو جێگایانەی کە لەژێر ڕکێفی یەکێتیدایە نەکراو هیچ کاتێک وەک حکومەت تەعامولیان نەکردو هیچ پرۆژەیەکیان لە تونێل و ڕێگاو بان و کارەبا وئاو هەموو پێداویستیەکانیتر نەکرد، هەرئەوەیشە لە بابەتێکدا نووسیم، ئەو ناوچەیە گوندێکی وێرانەی بچوکە،هەلبەتە کاک نەوشیروان ئەوەی ئەزانی، چونکە دواجار کە واژۆیان کرد وتی”عیبرەت لە جێبەجێکردنیدایە” ئەو ئەیزانی بێسوودە، بەلام ناچاری بوو ،ئەڵتەرناتیفی تری نەبوو، هەرچی بێت هەڵەیەکی گەورە بوو، یەکێتی هەڵساندو گۆرانی شکست پێدا.

لەبارەی پارەوەرگرتی گۆڕان لە یەکێتی دەلێت:” وەرگرتنی مانگانە 250 هەزار دۆلار لە ماڵی مام جەلال لە تاریکیداو دوایی کەشف بوونی، دەنگدەران و گۆرانخوازانی نائومێدکرد، هەرچەندە گروپی پارە خۆر کۆمەڵێ پاساوی بێبنەمایان هێنایەوە تا شەرعیەتی پێبدەن، بەڵام خەلکی هێندە کاڵفام نیە،چۆن دەنگی پێداوی ئاوا دەنگی لیئەبڕێ، چۆن بەرەوپیرت هاتوە ئاوا پشتت تێ ئەکا.

عەبدولای مەلا نوری گوتوشیەتی:” ئەبیت ئەوە بڵێم کاک نەوشیروان تا لە ژیاندا مابوو، ئەبوو کێشەی کۆمپانیای وشەو دارایی گۆران و کارگەی ئاسن و بازاڕی میترۆ چارەسەر بکات، کە سەدان ملیۆن دۆلارە، بەهەرشێوەیەک خۆی پێی باش بوو، جاری یەکەم کە لە لەندەن گەرایەوە کوردستان خۆی هەردو کورەکەی بردە شارەوانی و کارگەی ئاسن ولە%25 بازاری میترۆی کرد بە ناویانەوە، بەڵام گردەکەی زەرگەتە هەروا مایەوە، کاتێک کاک نەوشیروان وەفاتی کرد، تەنها یەک هەفتەی پێنەچوو حەمە تۆفیق چیاو نمای بردو گردەکەی کرد بە ناویانەوە، ئەمە ئیتر کردنەوەی دەرگایاک بوو بۆ وێران کردنی بزوتنەوەی گۆران، خۆ ئەکرا هەر بە ناوی کاک نەوشیروانەوە بوایە تا ماوەیەکی تولانی، کۆمەڵێ قسەیان داتاشی ،هەرچەندە خەڵکانێک دەستیان کرد بە پاکانە، پاساویان هێنایەوە، دەستی ئەمینەو زۆر شتی تر،بەڵام دواجارخەلکی مێشکی هەیە، بیر ئەکەنەوە، ماوەیەک تێناگا، ناتوانێ ساڵانێک خۆی بخەڵەتێنێت و ڕاستیەکان نەبینێت، مەگەر ئەوەی خەلکانێک لەو سامانە شتێکیان بەرکەوێت، لەمە بەدەر هیچ ئەقڵیکی سالم ناتوانێ ئەم بێدادیە قبول بکات.

دەقی گوتارەکەی عەبدوڵا مەلا نوری 

 

بۆچی گۆڕان شکستی خوارد؟

گروپێک لە گردەکە وەک چیای کاک نەوشیروان، سەرکەوتی کوبە، خەلیل سەرکانی ناوێک لەگەڵ چەند کەسێکیتر، ئەمانە فێری کاسپیەک بوو بوون، بۆ نموونە: من 500 ملیۆن دینارم لای حکومەتەو حکومەت پارەی نیە بمداتەوە وچەکم پێیە، ئەچووم بۆ لای یەکێک لەمانە کە بەڵکو ئەم چەکەم بۆ بکەنەوە بە پارە بەربە نیوەی، ئەوان چەکەکەیان ئەدا بە ڕیباز حەملان،ئەویش 500 ملیۆنەکەی سەرف ئەکرد، 250 ملیۆنی بۆ خاوەن پارەکەو 250 ملیۆنی بۆ خۆیان، بەم ڕێگایە ملیۆنەها دۆلاریان پەیدا کرد ،ئەمە جگە لە دۆزینەوەی دەیان ڕێگایتر بۆ دزی وگەندەڵی، هەرئەوەیش بوو ڕیبازپرسیارێکی جوانی لە من کرد” تۆ بۆچی وا دژی منیت؟ بۆچی گۆران خۆی هیچ قسەیەک ناکات دژی من و هەڵویستی نیە؟” وتم بۆ؟ وتی لەبەر ئەوەی هەرچی مەلەفە لامە، هەرچی کرابێت بە ئاگاداری ئەوان کراوە، کاتێکیش کاک نەوشیروان کۆچی دوایی کرد، لە گردەکە دزە شەقاوەکان بانگیان کردبوو، پێیان وتبوو، کاک نەوشیروان نەماوە یەک قسە بکەیت ئەتکوژین، ئەویش بارگەو بنەی پێچایەوەو چووە هەولێر.

ئەوکاتەی 25 ئەندام پەرلەمانەکەی گۆران هەریەکەی 48 ملیۆن دیناریان وەرگرت، هاوارمان زۆر کرد، بەلام هەرچی هێنایان وبردیان پارەکەیان خوارد،خەڵکی هێندەیش گێل نیە ئەمانەی لەبیر بچێت، کابرا لە شارەزورەوە بە پێ ئەهات بۆ گردەکەی زەرگەتە، یەکێتیەکان، گوێیان ئەبڕی، شەقیان تێهەڵەدا، سوکایەتیان پێئەکرد، کاتێک ئەبینێت خۆی نان نیە بیخوات و ئەندام پەرلەمانەکان 48 ملیۆن وەرەگرن وئەیخۆن، دەنگ نادا بە گۆران، ڕابەرایەتی هەرحیزبێ پشت بکاتە خەلک، خەلکی بەکەر بزانێت باجەکەی ئەدا، سەری پێشۆڕ ئەکرێت، ئەمە دەرسی مێژووە.

19ی حوزەیران و بەزمەکەی دکتۆر یوسف لەپەرلەمان و بە هیمەتی حەمە تۆفیق، گەورەترین شکست بوو، ئاخرنوینەری ئەمریکاو نەتەوە یەکگرتوەکان هەموو حیزبەکان وتیان با تەنها سێ ڕۆژ کۆوبونەوەکە دوابخرێت، بەڵام دوایان نەخست و نەتیجەکەی شکستی گۆران لە بادینان و هەولێر بوو، بۆیە کاتێک سەرۆکی پەرلەمان،فراکسیۆنەکەی گۆران،چوار وەزیرەکەیان گەڕانەوەو وەدەر نران کاک نەوشیروان پێی وتن” ئێوە خۆتان موچەی باشتان هەیەو خەمی خەڵکتان نیە، چۆنتان خراپکرد ئاوایش چاکی بکەنەوە”.

یەکێک لە هەڵە ستراتیژیەکانی گۆران ڕێکەوتن بوو لەگەڵ یەکێتی، ئەوەی ناویان نا “ڕێکەوتنی دەباشان” تا بە ئێستا هەردولایان سەرکەوتوو نەبوون و پارتی توانی بەکاریان بهێنێت وخۆیشیان لەو ئاستەدا نەبوون، بە تایبەت سەرانی یەکێتی کە تەسلیم بووبوون بە بنەماڵەی بارزانی و ڕەشوەیان وەرئەگرت بۆ خۆیان، پارەی نەوت وداهاتەکان، ئەم پارانەیش بۆ خۆیان ئەیان خواردو هیچ خزمەتێکی خەلکی دەڤەری سلێمانی تا کەلارو کفری و رانیەو قەلادزێ و کۆیەو جێگاکانی تر،واتە ئەو جێگایانەی کە لەژێر ڕکێفی یەکێتیدایە نەکراو هیچ کاتێک وەک حکومەت تەعامولیان نەکردو هیچ پرۆژەیەکیان لە تونێل و ڕێگاو بان و کارەبا وئاو هەموو پێداویستیەکانیتر نەکرد، هەرئەوەیشە لە بابەتێکدا نووسیم، ئەو ناوچەیە گوندێکی وێرانەی بچوکە،هەلبەتە کاک نەوشیروان ئەوەی ئەزانی، چونکە دواجار کە واژۆیان کرد وتی”عیبرەت لە جێبەجێکردنیدایە” ئەو ئەیزانی بێسوودە، بەلام ناچاری بوو ،ئەڵتەرناتیفی تری نەبوو، هەرچی بێت هەڵەیەکی گەورە بوو، یەکێتی هەڵساندو گۆرانی شکست پێدا.

وەرگرتنی مانگانە 250 هەزار دۆلار لە ماڵی مام جەلال لە تاریکیداو دوایی کەشف بوونی، دەنگدەران و گۆرانخوازانی نائومێدکرد، هەرچەندە گروپی پارە خۆر کۆمەڵێ پاساوی بێبنەمایان هێنایەوە تا شەرعیەتی پێبدەن، بەڵام خەلکی هێندە کاڵفام نیە،چۆن دەنگی پێداوی ئاوا دەنگی لیئەبڕێ، چۆن بەرەوپیرت هاتوە ئاوا پشتت تێ ئەکا.

ئەبیت ئەوە بڵێم کاک نەوشیروان تا لە ژیاندا مابوو، ئەبوو کێشەی کۆمپانیای وشەو دارایی گۆران و کارگەی ئاسن و بازاڕی میترۆ چارەسەر بکات، کە سەدان ملیۆن دۆلارە، بەهەرشێوەیەک خۆی پێی باش بوو، جاری یەکەم کە لە لەندەن گەرایەوە کوردستان خۆی هەردو کورەکەی بردە شارەوانی و کارگەی ئاسن ولە%25 بازاری میترۆی کرد بە ناویانەوە، بەڵام گردەکەی زەرگەتە هەروا مایەوە، کاتێک کاک نەوشیروان وەفاتی کرد، تەنها یەک هەفتەی پێنەچوو حەمە تۆفیق چیاو نمای بردو گردەکەی کرد بە ناویانەوە، ئەمە ئیتر کردنەوەی دەرگایاک بوو بۆ وێران کردنی بزوتنەوەی گۆران، خۆ ئەکرا هەر بە ناوی کاک نەوشیروانەوە بوایە تا ماوەیەکی تولانی، کۆمەڵێ قسەیان داتاشی ،هەرچەندە خەڵکانێک دەستیان کرد بە پاکانە، پاساویان هێنایەوە، دەستی ئەمینەو زۆر شتی تر،بەڵام دواجارخەلکی مێشکی هەیە، بیر ئەکەنەوە، ماوەیەک تێناگا، ناتوانێ ساڵانێک خۆی بخەڵەتێنێت و ڕاستیەکان نەبینێت، مەگەر ئەوەی خەلکانێک لەو سامانە شتێکیان بەرکەوێت، لەمە بەدەر هیچ ئەقڵیکی سالم ناتوانێ ئەم بێدادیە قبول بکات.

دوای مەرگی کاک نەوشیروان، چیاو گروپێک دەستیان بەسەر هەمووشتێکدا گرت، بەیارمەتی ماڵی مام جەلال کاک عومەری سەید علی یان کردە ڕێکخەر، خانەی ڕاپەڕاندن هاتە بوون، ئەمانە بوونە مۆزەفی چیاو تەنها ئەرکیان جێبەجێ ئەکرد، گاڤ بە گاڤ جڤاتی گشتی و نیشتیمانی بێکاریگەر کران، بڕیاریان لەدەستا نەمان و ڕووت بوونەوە، تەواوی بریارەکان چیا نەبوایە هێز نەبوو بیدات، ئەو بە ئاشکرا وتی” مێدیا هی خۆمە، زەرگەتە هی خۆمە، پەیوەندیەکانی هی خۆمە،کەواتە گۆران منم” بەم جۆرە هەرچی خەڵکێک کە چۆکی دانەدا،ئەهلی پارەو پۆست نەبوو،گۆرانی راستی بوو، لەسەر بیرۆکەو بنەماکانی کاک نەوشیروان کاری ئەکرد، سەری شۆڕ نەکردو تەسلیم نەبوو لە گردەکە کرانە خوارەوەو دورخرانەوە” کێ پێی خۆش نیە بڕوات” بووە شیعاری ئەمانەو وردە وردە هەمووی ڕۆیشتن و دوور کەوتنەوە، ئازادی نەما، جەوێکی پۆلیسی خولقا، یەک ڕەخنەی بچوک لە چیاو نما، شەق لێدان و سوکایەتی و دەرکردنی بەدواوە بوو.

ئەوە راستیەو ئەبێت بیزانین، ئەم سەردەمە سەردەمی بورژوازی مۆدێرنەیە، تا ئەگاتە کاپتالیزمی لوتکە، پارە هەموو شتەکان ‌هەڵئەسوڕێنێ، کێ پارەی لابوو قسەی ئەڕوات، لە خێزانێکەوە تا ئەو کەسەی لە هەرەمی بالاترین دەسەلاتدایە، کورانی کاک نەوشیروان هیچیان پێنەبوو، دوو شت نەبێ، کوڕی کاک نەوشیروان بوون، پارەیان پێ بوو، بەلام چونکە ئەقڵی سیاسیان نەبوو، کۆمەڵێ ماستاوچی دەوریان دان ،ئەوانیشیان هەڵخڕاند و لە دوو کوڕی جوان و پاکەوە، کردنیان بە دوو کوڕی ڕەزا قوورس وناشیرین، کە گردەکەو پارەو سامان چوە گیرفانی کوڕانی کاک نەوشیروان، مێدیایش چوو،پەیوەندیەکان چوو، یەک کۆمەڵ ماستاو چی دەوریان دان، ئەمە نەک لەبەر خۆشەویستی بۆ کاک نەوشیروان وکورەکانی، لەبەر ئەوەی گیرفانیان پڕ بوو، لێرەوە بوونە خاوەن بڕیار، ڕێکخەری بزوتنەوەکەو خانەی راپەراندن مۆزەفێکن لای چیاو تەنها ئەرک رادەپەڕێنن، جڤاتی نیشتیمانی داماڵراوە لە ئەرکەکانی خۆی و خاوەنی هیچ بریارێک نیە

باهەموو ئەو سەدان هەزار کەسەی کاک نەوشیروانیشی خۆش ئەویست، قسەیش نەکات، با زۆر عاتفیانەیش بیر بکەنەوە، بەڵام هێندە کەر نین دەنگ بدەن بە گۆڕان ودوو کوڕەکەی کاک نوشیروان وەک قوبادو پاڤێڵ ببنە خاوەنی سەدان ملیۆن دۆلار، ئەو خەڵکەیش ئەسپێ لە گیرفانیا سەوزەڵێ خانم بڵێ، چەندە دەروێشەکان بیانەوێ ئەمە نادیدە بگرن،بەلام خەڵکی ئەقڵی هەیە.

هەڵەی ئێمە بە خۆیشمەوە ئەوە بوو، چونکە کاک نەوشیروانمان خۆش ئەویست، کاتێک وینەی چیاو نما بە جانتا دۆلارو دەمانچەوە بلاو بوەوە کاتی خۆی، ئێمە پەردەپۆشمان ئەکرد، ئەمان وت فۆتۆشۆپە، هەمویشی ڕاستی بوو، دوو منداڵ بە جانتا دۆلاری خەڵکەوە کە بۆ گۆرانیان ناردبوو،لە ژورێکا دانیشن و بیبژێرن و وێنەی لەگەڵ بگرن و بەدەمانچەی ڕوتەوە بلاوی بکەنەوە، ئەبوو ئەوکاتە هەڵوێستمان هەبوایە، ئێمە پۆشیمان بۆیان.

پارتی و ماڵی مام جەلال زیرەکانە هەوڵیان دا کورەکانی کاک نەوشیروان بەڕەسمی بناسن، بۆ ئەوەنە کە خۆشیان بوێن،،نا،،بۆ ئەوەی لەم ڕێگایەوە ناشیرینیان کەن و لە توراسی نەوشیروان مستەفا بدەن و گۆران بچوک کەنەوە،کردیشیان.

با خوێنەران بزانن،لە کاتی خۆیدا هەموو ئەمانەم وتوەو هاوارم کردوەو شەڕم کرد، بەڵام هیچ کەس گوێی نەگرت، تەنها تەخوینیان کردم، جوێنیان دا، کردمیان بە پیاوی ئەم وئەو، ئێستایش گروپی دۆڕاوی قازانج خۆر کەدەستیان بە سەر گۆراندا گرتوە، پاش ئەم هەموو شکستە، پاش دۆراندنی 314 هەزار دەنگدەر،هێشتا سوورن لەسەر خراپەکاریەکان .

Back to top button