گرووپی خیانه‌تكاری یه‌كێتی له‌گه‌ڵ وه‌زیری دره‌وه‌ی توركیا كۆبوونه‌وه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌ باره‌ی وه‌ده‌رنانی په‌كه‌كه‌ له‌ قه‌ندیل

دوای ئه‌وه‌ی مه‌ولود چاوش ئۆغلو سه‌ردانی به‌غدای كرد, گرووپی خیانه‌تكاری یه‌كێتی به‌ نهێنی چاویان به‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كه‌وتووه‌, له‌ میانه‌ی گفتوگۆكانیاندا رێككاره‌كانی وه‌ده‌رنانی په‌كه‌كه‌ له‌ نێو خاكی هه‌رێمی كوردستان به‌ تایبه‌ت ل قه‌ندیڵ تاوتوێكراوه‌.
(خواكوڕك) له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت چه‌ند زانیاریه‌كی ده‌ستكه‌وتووه‌ كه‌ دوای ئه‌وه‌ی مه‌ولو چاوش ئۆغلو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌ردانی به‌غدای كرد, له‌ كۆشكی كۆماری چاوی كه‌وتووه‌ به‌ شاندێكی یه‌كێتی كه‌ گرووپی خیانه‌تكاری كوردستانیان پێده‌گوترێت له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ پاڤڵ تاڵەبانی، کوڕی جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتیی کۆچکردووی یەکێتیش و لاهور جه‌نگی برازای جه‌لال تاله‌بانی و ئاسۆ ئه‌لمانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی لە نێویاندا بوونە، له‌ ده‌رفه‌تێكدا له‌ په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماره‌كه‌ی یه‌كێتی چاوی به‌و شانده‌ی یه‌كێتیش كه‌وتووه‌.

سەرچاوەکان ئاشکرایان کرد کە لە گفتوگۆ ڕانەگەیەندراوەکەی نێوان یەکێتی و وەزیری دەرەوەی تورکیادا، سەرجەم تەوەرەکان لەبارەی چۆنیەتیی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر پەکەکە و وەدەرنانی ئەو هێزەی باکووری کوردستانە لە زنجیرە چیاکانی قەندیل، لە بەرامبەریشدا ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی یەکێتی و تورکیا و کردنەوەی نوێنەرایەتییەکان و کردنەوەی ئاسمانی تورکیا بە ڕووی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی.
.

Back to top button