كهماڵ كهركووكی خیانهتی 16ـی ئۆكتۆبهر, پرسی سهربهخۆیی كوردستانیان وهپاشخست
دوای ئهوهی ساڵی رابردوو له 16ـی ئۆكتۆبهر به هاوكاری گرووپی خیانهتكاری یهكێـتی, حهشدی شهعبی و سوپای پاسداران كهركووكیان داگیركرد, له كاتێكدا چهند رۆژێك بهر لهو رۆژه كورد به ناوچه داگیركراوهكانی ئێستاشهوه ریفراندۆمی بۆ سهربهخۆیی كوردستان ئهنجامدا, بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک – گەرمیانی پارتی، ئاماژە بەوە دەدات، کە ئەگەر 16ی ئۆکتۆبەر نەبوایە ئێستا گفتوگۆکان بۆ جێبەجێکردنی ئەنجامی ڕیفراندۆم دەبوو، بەڵام ئەو خیانەتە، پرسی کوردی بۆ سەربەخۆیی دواخست.
کەمال کەرکووکی، بەپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک – گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاندووه: ”هەرچەندە 16ی ئۆکتۆبەر موئامەرەیەکی گەورە و پلانێکی تاوانکاری بوو، دژ بە گەلی کورد و مافە ڕەواکانی و دەستی دەرەکی تێدا بوو، بەڵام ئەگەر ژمارەیەک خیانەتکاری ناو ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانی تێدا بەشدار نەبوایە، ئەوا ئێستا پێشمەرگە سەربەرزەکانی کوردستان لە چیای حەمرین دەبوون، کەرکووکیش ئارام مابوو، گشت عێراقیش لە هەموو ڕوویەکەوە لە دۆخێکی باشتر دەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا دیالۆگەکان بۆ ئەوە دەبوو کە ئەنجامی ڕیفراندۆم بۆ گەلی کوردستان جێبەجێ بکرێت، بەڵام ئەو خیانەتە پرسی کوردی بۆ سەربەخۆیی کوردستان دواخست“.
بەپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک – گەرمیانی پارتی، جەختی لەوەش کردەوە، کە 16ی ئۆکتۆبەر خەنجەرێکی زۆر ژەهراوی بوو کە لە پشتەوە لە پرسی کورد، پێشمەرگە، هەموو خەڵکە دڵسۆزەکەی کوردستان بەگشتی و خەڵکی کەرکووک و خورماتوو بەتایبەت درا.
ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی، ئاشکراشی کرد، کە ڕێککەوتنی ژێربەژێری باڵی دەست ڕۆیشتووی یەکێتیی لەگەڵ لایەنی دەرەکی و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، هەم لە خورماتوو هەم لە خانەقین و کەرکووک کە تێیدا شەهید و بریندار و ماڵوێرانی و ئاوارەی بەداوای خۆیدا هێنا، بووە هۆی ئەم کارەساتە گەورەیە، گوتیشی: ”ئەگەر لێرەدا بەراوردێک بکەین لە نیوان کۆبوونەوەکەی دوکان لەلایەک، شاندی یەکێتی لە شوێنێکی تر دانیشتنیان لە هەمان کات ئەنجام دەدا، کە لەگەڵ 10 کەس دانیشت بوون، نۆ کەسیان ئێرانی بوون، هەمان شت لە کاتی گفتوگۆ بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک کۆماری عێراق لە بەغدا دووبارە بووەوە“.