واشنتن پۆست: به‌رهه‌م ساڵح بۆ پاراستنی یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق كراوه‌ته‌ سه‌رۆك كۆمار

 

دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق كه‌ پشكی كورده‌ پێویست بوو وه‌ك خوڵه‌كانی پێشووتر له‌ لایه‌ن هێزه‌ كوردستانیه‌كانه‌وه‌ یه‌كلا بكرێته‌وه‌, به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی ئه‌و عورفه‌ سیاسیه‌ له‌ به‌رامبه‌ر خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر گرووپه‌ شیعیه‌كان به‌رهه‌م ساڵحیان وه‌ك سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژارد, نووسەرێک لە رۆژنامەیەکی بەناوبانگی ئەمریکدا، باس لەوە دەکات، هەڵبژاردنی بەرهەم ساڵح بۆ سەرۆکایەتیی عێراق، بۆ رێگرتنە لە دابەشوونی ئەو وڵاتە.

رێناد مەنسوور، توێژەر و نووسەر لە وتارێکدا لە رۆژنامەی (واشنتن پۆست) رایگەیاندووە، بەرهەم ساڵح لە هەڵمەتی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستاندا دوورەپەرێز بوو و رۆڵێکی چالاکی نەبوو.

رێناد مەنسوور هەروەها رایگەیاندووە، بەلای عێراقییەکانەوە هەڵبژاردنی کەسێک، کە پارێزگاریی لە یەکپارچەیی خاکی عێراق بکات باشترە لەوەی کەسێک هەوڵێکی زۆری دابێ بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان.

ئەو توێژەرە ئاماژە بەوەش دەکات، کە دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، بەرهەم ساڵح رایگەیاندووە، ریفراندۆمی سەربەخۆیی ”بیرۆکەیەکی خراپ بوو“، بۆیە عێراقییەکان بۆ رێگرتن لە دابەشبوونی عێراق، ئەویان بە سەرۆک کۆمار هەڵبژارد.

رۆژی 2/10/2018 بەرهەم ساڵح بە سەرۆک کۆماری عێراق هەڵبژێردراوە.

رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017، بە هەوڵ و کۆششی سەرۆک بارزانی، هاووڵاتییانی هەموو ناوچەکانی باشووری کوردستان چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان و لە ریفراندۆمێکدا، زیاتر لە %92ـی دەنگدەران دەنگیان بە سەربەخۆیی کوردستان و جیابوونەوە لە عێراق، دا.

Back to top button