محه‌مه‌د حه‌لبوس سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو ئاگادار ده‌كاته‌وه له‌و واده ده‌ستوریه‌یی بۆی داندراوه
دوای ئه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی راسپێردرا بۆ پێكهینانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق, له ئێستادا هه‌وڵه‌كانی چڕكردۆته‌وه بۆ ده‌ست نیشانكردنی ستافێك بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران عیراق تاوتوێی رێڕه‌وه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوویانكردووه به پێی واده ده‌ستوریه‌كان.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڵاویكردووه‌ته‌وه له‌میانی پێشوازیكردنی، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو له‌لایه‌ن محه‌مه‌د حه‌لبوسی، هه‌ردوولا تاوتوێی هه‌وڵه‌كانیانكرد بۆ ته‌واوكردنی پێكهێنانی حكومه‌ت له چوارچێوه‌ی ئه‌و واده‌یه‌ی ده‌ستور دیاریكردووه، هه‌روه‌ها هه‌ر دوولا جه‌ختیانكرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی یه‌كخستنی هه‌موو وزه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێك له توانایدا هه‌بێت چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان بكات و له ئاستی خواستی گه‌لی عێراقدا بێت.
محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ته‌ئكیدیكرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی داهاتوو بتوانێت به ته‌واوی سه‌ربه‌خۆیی كاربكات، بۆ ئه‌وه‌ی دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه و بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی وه‌به‌رهێنان له‌و وڵات له‌ئه‌ستۆ بگرێت، له‌گه‌ڵ ته‌واوكردنی پرۆژه‌ی چاكسازی نیشتمانی له‌رێی كابینه‌ی حكومه‌تێكی یه‌كگرتوو و به‌توانا و كه جێی سازانی نیشتمانی گشتگیربێت.